Erbil 31°C دووشەممە 15 حوزەیران 20:56

روونكردنەوەیەك لەبارەی دەنگۆی قەرەبووكردنەوەی ئاوارەكان لەلایەن حكوومەتی عێراق بڵاو دەكرێتەوە

کوردستان TV
100%

وەزارەتی ناوخۆ حكوومەتی هەرێمی كوردستان سەبارەت بە دەنگۆی قەرەبووكردنەوەی ئاوارە كوردەكان لەلایەن حكوومەتی عێراقەوە روونكردنەوەیەك بڵاو دەكاتەوە و رایدەگەیەنێت كە هەواڵەكە دوورە لە راستییەوە و حزب و لایەنەكان ئەم هەواڵە بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن بڵاو دەكەنەوە.

وەزارەتی ناوخۆ ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند: چەند سەرچاوەیەک وا بڵاویان کردووەتەوە کە گوایە وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق قەرەبووی ئەو هاووڵاتییانە دەکاتەوە کە ئاوارەبوون بەهۆی سیاسەتەکانی رژێمی بەعس و بە  تایبەت دوای رێکەوتننامەی جەزائیز لە ساڵی 1975.

وەزارەتی ناوخۆ روونکردنەوەی داوە و لە روونکردنەوەکەدا هاتووە: لە راپەڕینە مەزنەکەی گەلەکەمان لە ساڵی 1991 ژمارەیەکی زۆر ئاوارە لە سووریا و تورکیا و ئێران گەڕانەوە هەرێمی کوردستان و لەم چەند رۆژی رابردووش وا بڵاوکرابووەوە گوایە قەرەبوو دەکرێنەوە، بەڵام ئەمە دوورە لە راستی و بە فەرمی هیچ شتێک ڕانەگەیەنراوە.

وەزارەتی ناوخۆ بۆ رای گشتی هەروەها راگەیاند: سەرەڕای ئەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی ناوخۆ هەوڵی زۆریان داوە بۆ ئەوەی لە چوارچێوەی دەستووری عێراق، حکوومەتی فیدراڵ بەرپرسیارێتیی خۆی بەرامبەر بەو خانەوادانە جێبەجێ بکات، تا نووسینی ئەم روونکردنەوەیە هیچ وەڵامێکی فەرمی لەلایەن حکوومەتی فیدڕاڵی پێمان نەدراوە و کۆی ئەو هەواڵانەی بڵاو كراوەتەوە دوورن لە ڕاستییەوە.

وەزارەتی ناوخۆ ئاگاداری هاونیشتمانیش دەکاتەوە کە نەکەونە بەر لێشاوی پڕوپاگەندەی هەڵبژاردن بۆ بەرژەوەندیی چەند کەس و لایەنێک.

لە كۆتایی لە روونکردنەوەکەدا هەروەها هاتووە: دڵنیاتان دەکەین کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە ئەرک و بەرپرسیارەتی خۆی هەڵدەستێ و تا بەدەستهێنانی مافەکانتان بە تایبەت مافی قەرەبووکردنەوەی ئاوارە گەڕاوەکان بۆ نیشتمان، بەردەوام دەبێت و هەر زانیاری و هەنگاوێکی فەرمی هەبێت، لە سەرچاوەی فەرمییەوە پێتان رادەگەیەندرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.