Erbil 31°C چوارشەممە 16 ئەیلوول 22:52

4 ڕاوچی بە تۆمەتی ڕاوکردنی ئاسک و کەروێشک دەستگیر کران

کوردستان TV
100%

لە کفری چوار تۆمەتبار دەستگیر کران و دەست بەسەر یەک ئاسک و چەند کەروێشکێکدا گیرا، هەروەها چەندین چەک و تەقەمەنیش لەگەڵیاندا دەستی بەسەردا گیراوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 28ـی تشرینی یەکەم،بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستانی گەرمیان بڵاوی کردەوە: هێزەکانی یاریدەدەرێتی ئاسایشی سەرقەڵا، لە هەڵمەتێکیاندا 4 ڕاوچییان دەستگیرکرد کە بە تۆمەتی ڕاوکردنی نایاسایی ئاژەڵ کێوییەکان داواکرابوون.

پۆلیسی دارستانی گەرمیان دەڵێت: هێزەکانی ئاسایش توانیویانە ئۆتۆمبێلێکی جۆری نیسان پاترۆڵ دەستبەسەردا بگرن، کە چوار تۆمەتباری تێدابووە. تۆمەتبارەکان یەک ئاسک و چەند کەروێشکێکیان ڕاوکردبوو. جگە لە ئاژەڵە ڕاوکراوەکان، چەندین چەک و تەقەمەنیش لەگەڵیاندا دەستی بەسەردا گیراوە.

دوای دەستگیرکردنیان، سەرجەم تۆمەتبارەکان لەگەگەڵ کەرەستە دەستبەسەرداگیراوەکان ڕادەستی بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سەرقەڵا کران. لە ئێستادا پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە و بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی کفری، تۆمەتبارەکان ڕاگیراون.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.