Erbil 31°C یەکشەممە 26 تەمووز 22:26

پووتین رێککەوتنی فڕێدانی پلۆتۆنیۆمی لەگەڵ ئەمریکا هەڵوه‌شانده‌وه‌

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ دووشەممە ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی رووسیا یاسایەکی واژۆکرد کە کۆتایی بە ڕێککەوتنێکی وەستاوی فڕێدانی پلۆتۆنیۆم لەگەڵ ئەمریکا هێنا کە ئامانجی رێگریکردن بوو لە هەردوولا بۆ پەرەپێدانی چەکی ئەتۆمی زیاتر.

ئەم هەنگاوە لە کاتێکدایە کە پەیوەندییەکانی نێوان پووتین و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا به‌ره‌و ساردبوونه‌وه‌ چووه‌، دوای ئه‌وه‌ی تره‌مپ ره‌تیكرده‌وه‌ دیداری دووه‌م له‌گه‌ل پووتین ئه‌نجام بدات  و به‌ كات كوشتن وه‌سفی كرد، ئه‌م ره‌فتاره‌ی پووتینش له‌ كاردانه‌وه‌ی ره‌تكردنه‌وه‌ی دیداره‌كه‌ بووه‌ .

رێککەوتنی بەڕێوەبردن و فڕێدانی "پلۆتۆنیۆم" کە لە ساڵی 2000 واژۆ کرا و لە ساڵی 2010 هەموارکرایەوە، مۆسکۆ و واشنتنی پابەند کرد بە کەمکردنەوەی کۆگاکانی پلۆتۆنیۆمی سەردەمی جەنگی سارد بۆ هەریەکەیان 34 تۆن و بەکارهێنانی بۆ وزەی ئەتۆمی سنووردار بکەن.

بەرپرسانی ئەمریکا مەزەندە دەکەن کە ئەم ڕێککەوتنە دەبێتە هۆی لەناوبردنی ئەو مادەیەی کە پێویستە بۆ بەرهەمهێنانی هاوتای نزیکەی 17هەزار چەکی ئەتۆمی.

ئاژانسی هه‌واڵی جیهانی "فرانس پرێس" بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، پووتین لە ساڵی 2016 دا ئەندامێتی رووسیای لە رێککەوتنەکەدا هەڵپەسارد، کاتێک پەیوەندییەکانی لەگەڵ باراک ئۆباما سەرۆکی ئەوکاتەی ئەمریکا ئاڵۆز بوو.

ئەم یاسایە ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو لەلایەن پووتینەوە واژۆ کراو لە سەرەتای ئەم مانگەدا لەلایەن پەرلەمانتارانی رووسیا پەسەند کرا، کشانەوە لە ڕێککەوتنەکە به‌شێوه‌ی یاسایی په‌سه‌ندكرا.

 

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.