ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە بەهۆی رووخانی كۆگایەكی هەڵگرتنی خورما لە سنووری پارێزگای كەربەلا چوار كرێكار كەوتنە ژێر باری خورماكان و بە بەسەختی بریندار بوونە.
كۆگاكە كە دەكەوێتە گەرەكی حوسێنییە لە سنووری پارێزگای كەربەلا، لە دوو نهۆم پێكهاتووە و هەردوو نهۆم پڕ بووە لە خورمای هەڵگیراو.
بەهۆی زۆری عەمباركردنی خورماكان، نهۆمی دووەمی كۆگاكە رووخاوە و چوار كرێكار كە لە خوارەوە خەریكی كاركردن بوونە، كەوتوونەتە ژێر باری خورماكانەوە.
تیمەكانی بەرگریی شارستانی ناوچەی حوسێننە و هاووڵاتییان بەهانای كرێكارەكانەوە چوونە و توانیویانە گیانیان لە مردن رزگار بكەن.
هەر چوار كرێكارەكە گەیەنراونەتە نەخۆشخانە و ئێستا باری تەندروستییان جێگیرە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.