سەرۆکی ئەمریکا لە کۆبوونەوەکدا لەگەڵ سەرۆکی پۆلیسی فیدراڵی ئەمریکا (ئێف بی ئای) لە کۆشکی سپی ڕایگەیاند: ئەگەر ئەمریکا و ئیسرائیل دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێرانیان لەناو نەبردبا، ڕێککەوتنی ئاشتی لە غەززە نەدەهاتە ئاراوە".
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند وڵاتانی عەرەبی لە ئێران دەترسان بەڵام ئێستا ئێران بە هۆی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیلەوە هیچ هێزێکی نییە و هەوڵ بۆ مانەوەی خۆی دەدات. گوتیشی حەماس ئیتر هیچ پشتیوانێکی نەماوە لەبەر ئەوەی پێشتر ئێران پشتیوانیی لە حەماس دەکرد بەڵام ئێستا دەڵێ ئێمە تێکەڵ بە کێشەکان مەکەن.
سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوەش کرد دوایین جار کە ئێران خۆی تێکەڵ بە کێشەیەک کرد، ئەنجامێکی باشی بۆی نەبوو. هۆشدارییشی دا ئەگەر ئێران بیهەوێ بەرنامە ئەتۆمییەکەی نۆکەن بکاتەوە و بە شوێن بەرهەمهێنانی چەکی ئەتۆمییەوە بێت، دامەزراوە ئەتۆمییەکانی هێرشیان دەکرێتە سەر و لەناو دەچن.
بە گوتەی ترەمپ: "دوایین شتێک کە ئێران دەیهەوێ، دروستکردنی چەکی ئەتۆمییە و تەنانەت ئەگەر لێی نزیک بێتەوە، دامەزراوەکانی لەناو دەچن".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.