Erbil 31°C شەممە 13 حوزەیران 01:46

ئەحمەد شەرع سەردانی رووسیا دەكات و لەگەڵ ڤلادیمیر پووتین كۆدەبێتەوە

کوردستان TV
100%

بڕیارە سبەی چوارشەممە ئەحمەد شەرع سەرۆك كۆماری سووریا بە سەردانێك بگاتە رووسیا و لەوێ لەگەڵ ڤلادیمیر پووتین سەرۆكی ئەو وڵاتە كۆببێتەوە.

بڕیاربوو سبەی چوارشەممە كۆبوونەوەی لووتكەی عەرەبی – رووسی لە مۆسكۆ بەڕێوەبچێت، بەڵام بەهۆی رێككەوتنی كۆتاییهێنانی شەڕی غەززە كۆبوونەوەكە دواخرابوو.

چاوەڕوان دەكرێت لە دیدارەكەی نێوان ئەحمەد شەرع و ڤلادیمیر پووتین بابەتەكانی دەستوەردانی رووسیا لە شەڕی سووریا و چارەنووسی بەشار ئەسەد سەرۆكی پێشووی سووریا لە مۆسكۆ و بنكە سەربازییەكانی رووسیا لە لازقییە و تەرتووس و چەند بابەتێكی دیكەی پەیوەست بە هەردوو وڵات، تاوتوێ بكرێت.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.