به‌شی ڕۆشنبیری و ڕاگه‌یاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، دروشمەکانی پارتی بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی بڵاو کردەوە.
ئەمڕۆ هەینی 3ـی تشرینی یەکەمی 2025، لە یەکەم ڕۆژی دەستپێکردنی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق، بەشی ڕۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، دروشمەکانی پارتی لەهەر سێ ئاستی گشتی، کوردستانی و عێراقیی بڵاو کردەوە.
دروشمی گشتی:
1. له پێناو چه‌سپاندنی دیموکراسی و وڵاتێکی ئارام و سه‌قامگیردا، ده‌نگ بدەن بە لیستی (275)ی پارتی دیموکراتی کوردستان.
2. لە پێناو چەسپاندنی دەوڵەتێکی فیدراڵی ڕاستەقینەدا وەک لە دەستووردا هاتووە، دەنگ بە پارتی دیموکراتی کوردستان بدەن.
3. بۆ زامنکردنی داهاتوویەکی باشتر بۆ خه‌ڵکی کوردستان و عێراقی فیدراڵ، ده‌نگ به کاندیدانی پارتی بده‌ن.
4. لە پێناو حوکمڕانییەکی باش و خزمەتگوزارییەکی باشتر و فراوانتر، ده‌نگ بدەن بە لیستی (275)ی پارتی دیموکراتی کوردستان.
5. بۆ چه‌سپاندنی بنه‌ماکانی هاوبەشی و هاوسه‌نگی و سازان له عێراقێکی فیدراڵیدا، ده‌نگ به کاندیدانی پارتی دیموکراتی کوردستان بده‌ن.
6. بۆ دڵنیابوون لە دادپه‌روه‌ری و یه‌کسانیی هەمووان له‌به‌رده‌م یاسادا، ده‌نگ به کاندیدانی پارتی بده.
7. بۆ ئەوەی یاسا سەروەر بێت و کەس لە سەرووی یاساوە نەبێت، دەنگ بە پارتی دیموکراتی کوردستان بدەن.
8. بۆ ئه‌وه‌ی عێراقی فیدراڵ ده‌وڵه‌تی هه‌مووان بێت بێ جیاوازی، ده‌نگ به پارتی دیموکراتی کوردستان بدە.
9 له پێناو فه‌راهه‌مکردنی ده‌رفه‌تی یه‌کسان بۆ تێکڕای هاووڵاتیان، ده‌نگ به کاندیدانی پارتی بده‌ن.
10. بۆ ڕێگرتن له هەر مومارەسە و مەیلێکی توندڕه‌ویی ئاینی و مه‌زه‌بی، ده‌نگ به کاندیدانی پارتی بده.
11. بۆ ئەوەی گیانی لێبووردەیی ببێتە کولتوورێکی گشتیی کۆمەڵگە، دەنگ بە پارتی دیموکراتی کوردستان بدەن.
12. له پێناو قووڵکردنه‌وه‌ی لێبوورده‌یی ئاینی، ده‌نگ به کاندیدانی پارتی بدە.
13. له پێناو گه‌ڕانه‌وه‌ی ئارەزوومەندانە و شکۆمه‌ندانه‌ی ئاواره‌کان، ده‌نگ به کاندیدانی پارتی دەدەین.
14. بۆ ئەوەی سیستەمێکی تەندروستیی شایستە و هاوچەرخ لە کوردستان و عێراقدا بێتەئارا، ده‌نگ به کاندیدانی پارتی بده‌ن.
15. لە پێناو پێشکەوتنی سیستەمی پەروەردە و خوێندن، بۆ قوتابخانەیەکی شایان بە قوتابیان، ده‌نگ به کاندیدانی پارتی بده‌ن.
16. تا لە ئاشتیی کۆمه‌ڵایه‌تی و پێکه‌وه‌ژیانی هەمووان دڵنیا بیت، ده‌نگ به کاندیدانی پارتی بده.
17. لە پێناو دابینکردنی ژیانێکی ئاسوودە بۆ منداڵان و پاراستنی مافەکانی منداڵێتی، ده‌نگ به کاندیدانی پارتی دەدەین.
18. له پێناو چەسپاندنی مافه‌کانی ئافره‌تان و هەڵکشانی ڕۆڵیان لە ژیانی سیاسی و کارگێڕیدا، ده‌نگ به کاندیدانی پارتی بدە.
19. تا لاوان پێگەی شایستەی خۆیان لە ژیاندا هەبێت، دەرفەتی خوێندن و کاریان زۆرتر بێت، دەنگ بە کاندیدانی پارتی دەدەین.
20. لە پێناو وڵاتێک‌دا کە ڕێزی زیاتر لە بەساڵاچووان و بار و پێداویستی و مافەکانی بەساڵاچوون بگرێت، ده‌نگ بدەن بە لیستی (275)ی پارتی دیموکراتی کوردستان.
21 له پێناو به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی وه‌رزش و پێشکەوتنی وەرزشوانان، ده‌نگ به کاندیدانی پارتی بده‌ن.
22. له پێناو گه‌شه‌کردنی کو‌لتوور و هونه‌ردا، ده‌نگمان بۆ کاندیدانی پارتییە.
23. لە پێناو زامنکردنی ئازادیی هزری بۆ توێژەر و نووسەران، دەنگ بە لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان بده‌ن.
24. لە پێناو ئازادی و هاندانی داهێنان و ژیانێکی شایستە بە داهێنەران، ده‌نگ بدەن بە لیستی (275)ی پارتی دیموکراتی کوردستان.
25. لە پێناو زانکۆیەکی ئازاد و پێشکەوتوودا، دەنگ بە لیستی پارتی بدە.
26. له پێناو زامنکردنی ئازادیی میدیایی و میدیاکاران، ده‌نگ به لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان بده‌ن.
دروشمی کوردستانی:
1. له پێناو کوردستانێکی به‌هێز و پێشکه‌وتووتردا، ده‌نگ بە لیستی (275)ی پارتی دیموکراتی کوردستان بدەن.
2. پارتی، زامن و داکۆکیکاری چاره‌سه‌رکردنی گرفت و کێشه‌کانی هەرێمە له‌گه‌ڵ به‌غدا، هەربۆیە ده‌نگمان بۆ پارتییە.
3. بۆ ئەوەی کوردستان بە خۆڕاگری و پارێزراوی بمێنێتەوە، ده‌نگ بە لیستی (275)ی پارتی دیموکراتی کوردستان بدەن.
4. له پێناو جێبه‌جێکردنی مادده‌ی 140، ده‌نگ بده بە لیستی پارتی.
5. له پێناو کۆتاییهێنان به ڕه‌وشی ناجۆری ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، ده‌نگ به کاندیدانی پارتی دەدەین.
6 له پێناو قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی زیانلێکه‌وتووانی ناوچه‌کانی مادده‌ی 140، ده‌نگ به کاندیدانی پارتی بده‌ن.
7. له پێناو گه‌ڕاندنه‌وه‌ی که‌رکووک، شنگال، خانه‌قین و ته‌واوی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، دەنگ بە کاندیدانی پارتی دەدەین.
8. بۆ ئه‌وه‌ی ماف و بوودجه و مووچه‌ی هاووڵاتییانی هه‌رێمی کوردستان دابین بکرێن، ده‌نگمان بۆ کاندیدانی پارتییە.
9. بۆ نه‌هێشتنی هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر کوردانی ئێزدی و دابینکردنی ماف و قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌یان، ده‌نگ به کاندیدانی پارتی دەدەین.
10. له پێناو ئازادکردنی ته‌واوی ڕفێندراوانی ئێزدی و زانینی چاره‌نووسیان، ده‌نگ به کاندیدانی پارتی بده‌ن.
11. له پێناو دۆزینه‌وه و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ڕوفاتی ئه‌نفالکراوان و جینۆسایدکراوان و قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی که‌سوکاریان، ده‌نگ به کاندیدانی پارتی بده‌ن.
12. له پێناو بایه‌خدان به کوردانی فەیلی، ئێزدی، زه‌رده‌شتی، شه‌به‌ک و کاکه‌یی و پاراستنی کو‌لتوور و مافه‌کانیان، ده‌نگ به کاندیدانی پارتی بده‌ن.
13. ئاوڕێک لە مێژوو بدەرەوە، دەستکەوتەکانی ئەمڕۆش ببینە و دەنگ بە لیستی پارتی بدە.
14. خەباتی دوێنێ، خۆڕاگری، خەمخۆری و داکۆکی ئەمڕۆ له ماف و ئازادییه‌کانی خەڵک، وا ده‌که‌ن ده‌نگ به کاندیدانی پارتی بده‌ین.
15. له پێناو کوردستانێکی یەکگرتووتر و گهشاوهتردا، ده‌نگ به لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان بده‌ن.
16. بۆ ئه‌وه‌ی تیمێکی به‌هێز و یه‌کگرتوو لە بەغدا نوێنه‌رایه‌تیمان بکات ده‌نگ بە لیستی (275)ی پارتی دیموکراتی کوردستان بدەن.
17. ده‌نگدان به پارتی، ده‌نگدانه به قوربانی شه‌هیدان، ده‌نگدانه به پێشمه‌رگه و پێشمەرگایەتی، ده‌نگدانه به‌وانه‌ی هەرگیز خۆناچهمێنن.
18. له پێناو دابینکردنی مافه ڕه‌واکانی خه‌ڵکی کوردستان، ده‌نگ به کاندیدانی پارتی بده‌ن.
19. ده‌نگدان به لیستی (275)ی پارتی، ده‌نگدانه به ئاشتی و پێکه‌وه‌ژیانێکی ئارام.
20. بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستکه‌وت و مافه‌کانت پارێزراو بن، ده‌نگ به کاندیدانی پارتی بده.
21. بۆ ئەوەی لە ژیانی ئەمڕۆت و داهاتووی نەوەکانت دڵنیا بیت، دەنگ بە لیستی (275)ی پارتی بدە.
22. بۆ ئەوەی کوردستان لە دەستێکی ئەمیندا بمێنێتەوە، لە سەروماڵ و ماف و ئازادیت دڵنیاتر بیت، دەنگ بە پارتی بدەن.
23. لە پێناو گەشانەوەی زیاتری کوردستاندا، لە پێناو ژیانێکی ئاسوودەتر و خۆشگوزهرانتردا، پارتی هەڵبژێرە.
دروشمی عێراقی:
1. لە پێناو دەوڵەتێکی دامەزراوه‌یی و حوکمڕانییەکی بەرپرسیار و خەمخۆری هاووڵاتیاندا، دەنگ بە پارتی دیموکراتی کوردستان بدەن.
2. له پێناو چاکسازیی جیددی له سیسته‌می کارگێڕیی و دارایی عێراقی فیدراڵ‌دا، ده‌نگ به کاندیدانی پارتی بده‌ن.
3. له پێناو جێبه‌جێکردنی ده‌ستوور و سەروەریی یاسادا، ده‌نگ به کاندیدانی پارتی بدەن.
4. له پێناو ڕێزگرتنی مافه‌کانی مرۆڤ له عێراقی فیدراڵ‌دا، ده‌نگ به کاندیدانی پارتی بده.
5. گه‌ر ده‌ته‌وێت یاسایه‌کی شه‌فافی نه‌وت و گاز له عێراقی فیدراڵ‌دا ده‌ربچێت، ، ده‌نگ به کاندیدانی پارتی بده.
9. گەر لە خەمی داهاتی وڵاتهکهتدایت، دەنگ بە لیستی (275)ی پارتی بدە.
6. بۆ ئه‌وه‌ی له عێراقی فیدراڵ‌دا هه‌موو نه‌ته‌وه و ئاین و ئاینزا و هزره جیاوازه‌کان ئازاد بن، ده‌نگ به کاندیدانی پارتی بده‌ن.
7. بۆ ئەوەی پرۆسەی گەشەسەندن دادوەرانە و بێ جیاکاری هەموو ناوچەکانی عێراقی فیدراڵ بگرێتەوە، دەنگ بە لیستی پارتی بدەن.
8. لە پێناو دابینکردنی ماف و ئازادییه‌کانی تێکڕای هاووڵاتییانی عێراقی فیدراڵ، ده‌نگ به کاندیدانی پارتی بده‌ن.
9. بۆ ئه‌وه‌ی سوپا و هێزه ئه‌منییه‌کانی عێراقی فیدراڵ، بێلایه‌ن و پیشه‌یی و دهوڵهتییانە بن، ده‌نگ به کاندیدانی پارتی بده‌ن.
10. له پێناو ڕێگرتن له هه‌ژموون و هه‌ڕه‌شه‌ی میلیشیا له یاساده‌رچووه‌کان بۆ سه‌ر ده‌وڵه‌ت و هاووڵاتییان، دەنگ بە پارتی دیموکراتی کوردستان بدەن.
11. له پێناو داکۆکیکردن له مافه‌کانی تورکمان، کلدۆ ئاشوور سریان، ئه‌رمه‌ن و سابیئه‌ی مه‌ندائی، ده‌نگ به کاندیدانی پارتی بده‌ن.
12. بۆ ڕێگرتن لە ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌کی لە کاروباری نێوخۆی عێراقی فیدراڵ، ده‌نگ به کاندیدانی پارتی بده‌ن.
13. بۆ ئەوەی عێراقی فیدراڵ نەبێتە بەشێک لە ململانێ ئیقلیمی و نێودەوڵەتییەکان، دەنگ بە لیستی پارتی بدەن.
14. بۆ ڕێگرتن له توندوتیژی و توندڕه‌ویی ئاینی و مه‌زهه‌بی، ده‌نگ به کاندیدانی پارتی دەدەین.
15. بۆ ڕێگرتنی یاسایی لە بانگەشە و ڕەفتاری توند و دەمارگیرانە، دەنگ بە لیستی پارتی بدەن.
16. دەنگدان بە پارتی دیموکراتی کوردستان، دەنگدانە بە سیسته‌می فیدراڵی و دیموکراسیی له عێراقی فیدراڵ‌دا.
17. لە پێناو ڕێگرتن لە هەر جیاکارییەکی نەتەوەیی و ئاینی و مەزهەبی، دەنگ بە لیستی پارتی بدە.
18. بۆ ئەوەی هیچ کەس و لایەنێک نەتوانێت ماف و ئازادییەکانت پێشێل بکات، دەنگ بە لیستی پارتی بدە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.