Erbil 31°C سێشەممە 21 تەمووز 15:24

ژاپۆن گەمارۆکانی نەتەوەیەکگرتووەکان لە دژی ئێران جێبەجێ دەکات

کوردستان TV
100%

حکوومەتی ژاپۆن ڕایگەیاند لە دوای گەڕانەوەی گەمارۆکانی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان لە دژی ئێران، تۆکیۆ جیا لە جێبەجێکردنی ئەم گەمارۆیانە، گەمارۆ ئابوورییەکانی خۆشی لەسەر تاران بەگەڕ دەخاتەوە.

رۆژی سێشەممە، 30ـی ئەیلوولی 2025، حکوومەتی ژاپۆن رایگەیاند، بە هەماهەنگی لەگەڵ بڕیارنامەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان، گەمارۆ ئابوورییەکانی سەر ئێران جێبەجێ دەکات و سەرجەم دارایی و سامانی 78 دامەزراوە و 43 کەسایەتیی ئێرانی لە ژاپۆن دەستی بەسەردا دەگیرێت.

سکرتێری حکوومەتی ژاپۆن لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەی بە گرینگیی ڕێکارە دیپلۆماسییەکان کرد و ڕایگەیاند: "نابێ دەرفەتی گفتوگۆ لەدەست بدەین".

هاوکاتیش جەختی کردەوە وڵاتەکەی لەگەڵ پابەندبوون بە بڕیارەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان، لەسەر هەوڵە دیپلۆماسییەکانیش بەردەوام دەبێت.

 

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.