لەماوەی دوو رۆژدا نزیکەی 400 کۆچبەر لە نزیک کەناراوەکانی فەرەنسا ڕزگارکران، کاتێک هەوڵیان دەدا بە بەلەم خۆیان بگەیەننە بەریتانیا.
ئەمڕۆ دووشەممە، ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویکردەوە کە لە فەرەنسا لە ماوەی ئەم چەند ڕۆژەی ڕابردوودا زیاتر لە 400 کۆچبەریان لە خنکان ڕزگار کردووە و چەند کەسێکیش بێسەروشوێنن.
بەگوێرەی هەواڵەکان، ئەمڕۆ نزیکەی 176 کۆچبەر ڕزگارکران کە ژمارەیەکی زۆریان بریندار بوون. لەناویاندا گەنجێک و ژنێک و دوو منداڵ گیانیان لەدەستداوە.
دوێنێ یەکشەممە، نزیکەی 220 کەس لە بۆلۆنیا سوور مێر و کالیێ (باکووری فەرەنسا) ڕزگارکران. دوو ژنی سۆماڵی گیانیان لەدەستدا و پێنج کەسیش برینداربوون.
بەپێی ئامارەکانی ئاژانسی فرانس پرێس، لە سەرەتای ئەمساڵەوە لانیکەم 27 کەس لە کاتی هەوڵدان بۆ پەڕینەوەی نایاسایی لە سنووری فەرەنسا و بەریتانیا گیانیان لەدەستداوە.
سەرەڕای هەوڵەکانی فەرەنسا بۆ ڕێگریکردن لە پەڕینەوەی نایاسایی، لەمساڵدا زیاتر لە 32 هەزار کەس توانیویانە بگەنە کەناراوەکانی بەریتانیا.
بەپێی دەسەڵاتدارانی بەریتانیا، ڕۆژی شەممە 895 کۆچبەر بە 12 بەلەمی بچووک گەیشتوونەتە بەریتانیا."
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.