Erbil 31°C سێشەممە 21 تەمووز 15:25

میدیایەكی ئەمریكی.. بنیامین نەتانیاهۆ داوای لێبوردنی لە قەتەڕ كردووە

کوردستان TV
100%

میدیایەكی ئەمریكی ئاشكرای كردووە، بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل بەفەرمی داوای لێبوردنی لە میری قەتەڕ كردووە بەهۆی هێرشەكەی دۆحە.

ئاژانسی (ئەكسیوس) ئەمڕۆ دووشەممە بڵاوی كردۆتەوە: بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل بەفەرمی داوای لێبوردنی ئاراستەی شێخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی میری قەتەڕ كردووە بەهۆی هێرشە ئاسمانییەكەی ئەم مانگەی سەر دۆحەی پایتەختی قەتەڕ.

ئاماژە بەوەشدراوە كە داوای لێبوردنەكەی نەتانیاهۆ بەهۆی پاڵەپەستۆ دیپلۆماسییەكان كراوە كە قەتەڕ دوای لێبوردنی كردبووە مەرج بۆ دووبارە دەستپێكردنەوەی هەوڵە نێوەندگیرەكانی بۆ راگەیاندنی ئاگربەست و راگرتنی جەنگ لە كەرتی غەزە.

رۆژی 9ی ئەم مانگە، فڕۆكە ئیسرائیلییەكان هێرشێكی ئاسمانییان كردە سەر باڵەخانەیەكی نیشتەجێبوون لە سەنتەری دۆحەی پایتەختی قەتەڕ بە مەبەستی بە ئامانجگرتنی چەند فەرماندەیەكی بزووتنەوەی حەماس.

ئیسرائیل لە هێرشەكەدا سەركەوتوو نەبوو و هیچ فەرماندەیەكی بزووتنەوەی حەماس نەكرانە ئامانج، بەڵام بەشێوەیەكی گشتی هێرشەكە بووە هۆی گیانلەدەستدانی 6 كەس كە یەكێكیان ئەفسەرێكی هێزە ئەمنییەكانی قەتەڕ بوو.

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.