Erbil 31°C سێشەممە 21 تەمووز 15:25

سبەی پارەی مووچە دەگات و دەست بە دابەشكردنی دەكرێت

کوردستان TV
100%

بەپێی زانیارییەكانی (كوردستان تیڤی)، سبەی سێشەممە پارەی مووچەی مانگی حەوتی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دەگات و راستەوخۆ دەست بە دابەشكردنی دەكرێت.

بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی عێراق بە پەیامنێری (كوردستان تیڤی) لە بەغدای گوتووە: دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق واژۆی لەسەر ناردنی تەمویلی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان كردووە.

راشیگەیاندووە: بە ئەگەرێكی زۆرەوە سبەی سێشەممە پارەی مووچەی مانگی حەوتی فەرمانبەران دەگاتە هەرێمی كوردستان، بەمەش رەنگە دووسبەی چوارشەممە دەست بە دابەشكردنی بكرێت.

سەرچاوەكەی وەزارەتی دارایی ئاماژەی بەوەش دا كە چاوەڕوان ناكرێت لە كارنامەی كۆبوونەوەی سبەی سێشەممەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق باسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بكرێت، چونكە بابەتەكە بڕاوەتەوە و رێككەوتن كراوە و چیدیكە گرفت بۆ مووچەی هەرێمی كوردستان دروست نابێتەوە.

جەختیشی كردەوە كە كار لەسەر ئەوە دەكرێت تا كۆتایی ساڵ و پێش داخستنی بودجەی ساڵی 2025، سەرجەم مووچەكانی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دابەش بكرێت، بۆ ئەوەی لە بودجەی ساڵی نوێ هاوتای عێراق بێت و هیچ دواكەتنێكی مووچە نەمابێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.