Erbil 31°C شەممە 18 تەمووز 22:16

تایله‌ند .. ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدان به‌هۆی لافاو به‌رز بوویه‌وه‌

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ شەممە دەسەڵاتدارانی تایلەند رایانگەیاند، ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی لافاو و بارانبارین لە تایلەند بۆ حەوت کەس بەرزبووەتەوە، لەکاتێکدا هەوڵەکانی فریاگوزاری بەردەوامن.

 

ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ 27ی ئه‌یلول، ئاژانسی هه‌واڵی "فرانس پرێس" بڵاویكردووه‌ته‌وه‌: بەگوێرەی راگەیەندراوێکی دەزگای بەڕێوەبردن و کەمکردنەوەی کارەساتەکان، لافاو لەم هەفتەیەدا زیاتر لە 260 هەزار کەسی لە چەند ناوچەیەک بەدرێژایی رووباری چاو فرایا ده‌ربه‌ده‌ر كردووه‌ و کاریگەری دروست كردووه‌ له‌سه‌ر ژیانیان.

ئاژانسەکە پێشتر رایگەیاند بوو، کە چوار کەس لە ناوەڕاستی تایلەند به‌هۆی چڕی بارانبارین و لافاو گیانیانله‌ده‌ست داوه‌، پێش ئەوەی ڕۆژی شەممە ژمارەی گیانلەدەستدان بۆ حەوت کەس بەرزبکاتەوە.

لای خۆیه‌وه‌، ئانوتین چارنڤیراکوڵ، سەرۆکوەزیرانی تایله‌ند، ئەمڕۆ شەممە، لە یەکەم گەشتیدا لە دوای دەستبەکاربوونی، گەشتێکی کرد بۆ ناوچەی ئایوتایا کە زۆرترین زیانی لافاوی به‌ر کەوتووە.

سەرۆکوەزیرانی تایله‌ند داوای لە دەسەڵاتدارانی ناوخۆیی ناوچه‌كه‌ كرد کە پێداویستییەکانی رزگاربوون به‌خێرایی دابەش بکەن و کیسی خۆڵ بڵاوبکەنەوە و چاودێری ئەو ناوچانە بکەن کە مەترسی لافاویان لەسەرە.

ئانوتین چارنڤیراکوڵ، بە یاوەری کارمەندانی فریاگوزاری بە دانیشتووانی گوتووە "تیمێکی تەواومان هەیە بۆ کەمکردنەوەی ئازارەکانتان و کاردەکەین بۆ وەڵامدانەوەی پێداویستییەکانتان".

لای خۆیه‌وه‌، دەستەی کەشناسی هۆشداری دا لە بارینی بارانی بەخوڕ لە چەند ڕۆژی داهاتوودا.

زۆرجار تایلەند لە نێوان مانگەکانی حوزەیران و ئەیلولدا بارانێکی زۆر دەبارێت، بەڵام شارەزایان هۆشداری دەدەن لەوەی کە گۆڕانی کەشوهەوا بەهۆی چالاکییە پیشەسازییەکانەوە بووەتە هۆی ئەوەی ڕووداوە توندەکانی کەشوهەوا چڕتر بێت و کەمتر پێشبینی بکرێت.

مانگی ڕابردووش لە باکوری تایلەند بەهۆی لەرزین و لافاوەوە بەهۆی زریانی کاجیکیەوە پێنج کەس گیانیان لەدەستدا و 15 کەسیش برینداربوون.

جێی باسه‌، لە ساڵی 2011 دا بەهۆی لافاوەوە زیاتر لە 500 کەس گیانیان لەدەستدا و ملیۆنان ماڵیش زیانیان بەرکەووت.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.