Erbil 31°C یەکشەممە 19 تەمووز 19:59

ترەمپ داوا لە مایکرۆسۆفت دەکات بەرپرسێکی پێشووی ئیدارەی بایدن دووربخاتەوە لە کارەکەی

کوردستان TV
100%

 ترەمپ داوا دەکات بەرپرسی کاروباری جیهانیی کۆمپانیای مایکرۆسۆفت لە کارەکەی دوور بخرێتەوە و رایگەیاند، کە ئەو هەڕەشە دەبینێت لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا.

ئەمڕۆ شەممە 27ـی ئەیلوول، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا داوای لە کۆمپانیای مایکرۆسۆفت کرد لیزا مۆناکۆ بەرپرسی کاروباری جیهانیی کۆمپانیاکە لە کارەکەی دووربخاتەوە، کە پێشتر لە پۆستە باڵاکانی ئیدارەی دیموکراتەکاندا کاری کردووە.

ترەمپ لە "تروس سۆشیاڵ" نووسیویەتی: "بە بڕوای من، مایکرۆسۆفت دەبێت دەستبەجێ گرێبەستی کارکردنی لیزا مۆناکۆ هەڵبوەشێنێتەوە."

ترەمپ لە داواکارییەکەیدا بۆ مایکرۆسۆفت بۆ دوورخستنەوەی مۆناکۆ، ئاماژەی بەوەدا کە ناوبراو لە سەردەمی ئیدارەی جۆ بایدندا پۆستی جێگری وەزیری دادی هەبووە و دۆسیەی تاوانکاری لە دژی ترەمپ بەرزکردووەتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد: "سەیرە کە مۆناکۆ وەک سەرۆکی کاروباری جیهانیی مایکرۆسۆفت دەستنیشان کرا، ئەمە پۆستێکی زۆر باڵایە و ڕێگەی پێدەدات دەستی بگات بە زانیارییە زۆر هەستیارەکان، دەستگەیشتنی مۆناکۆ بەم شێوەیە قبووڵ نەکراوە و نابێت ڕێگەی پێبدرێت بەردەوام بێت."
گوتیشی: "ئەو هەڕەشەیەکی سەر ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکایە، بەتایبەتی بە لەبەرچاوگرتنی گرێبەستە گەورەکانی نێوان مایکرۆسۆفت و حکوومەتی ئەمریکا."

ترەمپ دوای ئەوەی لە ساڵی 2021 کۆشکی سپی بەجێهێشت، چەندین لێکۆڵینەوەی لە دژی ئەنجامدرا.
لە ساڵی 2022دا، FBI ماڵەکەی لە مارالاگۆ پشکنی لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەیەکدا سەبارەت بە مامەڵەکردنی خراپی لەگەڵ بەڵگەنامە نهێنییەکاندا، لەکاتێکدا جاک سمیس، لێکۆڵەری دادوەریی تایبەت، تۆمەتبار کرد بە پیلانگێڕی بۆ هەڵگێڕانەوەی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2020.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.