پۆلیسی ئیسرائیل ئەمڕۆ پینجشەممە دەستگیركردنی كەسێكی راگەیاند كە بە قسەی خۆی هەوڵی كوشتنی بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیلی داوە.
پۆلیسی ئیسرائیل لەبارەی دەستگیركراوەكە دەڵێت: پیاوێكی ئیسرائیلی تەمەن 40 ساڵەیە و خەڵكی شارۆچكەی كریات جات لە باشووری ئیسرائیلە.
پیاوەكە رۆژی دووشەممەی رابردوو چووەتە بنكەی پۆلیسی شارۆچكەكە و بە ئەفسەری بنكەكەی راگەیاندووە كە هەوڵی داوە نەتانیاهۆ بكوژێت.
پیاوەكە هەروەها گوتوویەتی: پلانی كڕینی چەك و كوشتنی سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیلی داڕاشتووە.
پۆلیسی ئیسرائیل راشیگەیاندووە: دوای دانپێدانانەكە، پیاوەكە دەستگیركراوە و لێكۆڵینەوەكان لەگەڵیدا دەستی پێ كردووە.
ئەمە لەكاتێكدایە كە بەگوێرەی راپرسییەكان، بەهۆی جەنگی دوو ساڵەی كەرتی غەزە، بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسارئیل لە ناوخۆ و دەرەوەی ئیسرائیلدا جەماوەری بەڕێژەیەكی بەرچاو لەدەستداوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.