سوپای ئیسرائیل ئەمڕۆ پێنجشەممە رایگەیاند، لە کۆتایی مانگی ئابەوە تا ئێستا 700 هەزار فەلەستینی كه‌رتی باكووری شاری غەزەیان بەرەو باشوور جێهێشتووه، بۆ مه‌به‌ستی پاراستن و سه‌لامه‌تی هاووڵاتییانی مه‌ده‌نی.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 25ی ئه‌یلول، ئاژانسی هه‌واڵی "فرانس پرێس" بڵاویكردووه‌ته‌وه: سوپای ئیسرائیل له راگه‌یه‌نراوێكدا بڵاویكردووه‌ته‌وه دوای بانگه‌وازی سوپای ئیسرائیل بۆ چۆڵكردنی كه‌رتی باكووری شاری غه‌زه به‌ره‌و ناوچه‌ی ئارام له كه‌رتی باشوور، له ماوه‌ی مانگی ئابلا ئه‌مساڵ تاوه‌كو ئێستا 700 هه‌زار كه‌س له هاووڵاتییانی مه‌ده‌نی كه‌رتی باكوور كۆچیی به‌كۆمه‌ڵیان كردووه به‌ره‌و كه‌رتی باشووری شاری غه‌زه.
سوپای ئیسرائیل ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو: هاووڵاتییانی مه‌ده‌نی پێویسته به‌ره‌و ناوچه‌ی ئارام له كه‌رتی باشوور كۆچ بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی سه‌لامه‌ت بن له مه‌ترسییه‌كانی جه‌نگی حه‌ماس .
ئه‌وه‌ش له كاتێك دایه، سوپای ئیسرائیل به‌چڕی نیازی هێرشكردنی هه‌یه بۆ سه‌ر كه‌رتی باكووری غه‌زه و كۆنتڕۆڵكردنی، به پاساوی ئه‌وه‌ی كه چه‌كدارانی حه‌ماس خۆیان له‌و شاره حه‌شار داوه و تونێلی تازه‌یان هه‌ڵكه‌ندووه.
![]()
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.