سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی یادی هەشتەمین ساڵڕۆژی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاو کردەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 25ـی ئەیلوولی 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک نووسیویەتی: "یادی ساڵڕۆژی ریفراندۆم، ڕۆژی بڕیاری بوێریی گەلی کوردستان، ڕۆژی سەرکەوتنی ئیرادەی نەتەوەکەمان، ڕۆژی هیوا و ئومێد، لە سەرکردە و ڕابەر و پێشمەرگە، سەرۆکی بارزانی و بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەکان و گەلی نیشتمانپەروەر و خۆڕاگری کوردستان پیرۆز بێت.
لە ڕۆژی 25ی ئەیلوولی 2017، بە ڕێبەرایەتیی سەرۆک بارزانی، ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان لە هەموو شار و گوندەکانی هەرێمی کوردستان و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم بەڕێوە چوو و لە ئەنجامدا 92.73٪ی خەڵکی کوردستان بە "بەڵێ" دەنگیان بە سەربەخۆیی کوردستان دا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.