Erbil 31°C ھەینی 17 تەمووز 18:44

باوک و کوڕێک لە کفری کوژران

کوردستان TV
100%

لە کفری تەرمی باوک و کورێک کە بە رەگەزعەرەبن لە ناو ماڵەکەی خۆیان دۆزرایەوە .

ئەمڕۆ چوارشەممە، 24ـی ئەیلول، عەلی جەمال قەدووری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند: باوک و کورێک کە بە رەگەز عەرەبن بە فیشەک کوژران و تەرمەکانیان گەیەنرایە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی قەزای کفری.

وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان راشیگەیاند: باوکەکە ناوی "عەزیز حەسەن بەرخەش"ە و لەدایکبووی ساڵی 1978 و کوڕەکەیشی ناوی "ئەحمەد عەزیز حەسەن"ـە و لەدایکبووی ساڵی 2006 بووە.

بە وتەی کەسوکار کوژراوەکان، ئەم باوک و کوڕە لە کاتی ڕووداوەکەدا بە تەنها لە ماڵی خۆیان بوون و لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە بە فیشەک کوژراون.

تەرمەکان بەمەبەستی تۆیکاری ڕەوانەی پزیشکی دادی قەزای کەلار کراون و لەسەر بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی کفری، پۆلیسی ئەم شارە چونەتەشوێنی تاوانەکە و لەسەر چۆنێتیی ڕوداوەکە و ئاشکراکردنی ناسنامەی تۆمەتبار دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.