ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی دەکات و بابەتی ڕێککەوتننامەی سێ لایەنەی نێوان هەولێر و بەغدا و کۆمپانیا نەوتییەکان تاوتوێ دەکرێت.
فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند ئەمڕۆ چوارشەممە، 24ی ئەیلوولی 2025، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیران کۆ دەبێتەوە.
لە كۆبوونەوەكەدا بابەتی ڕێككەوتننامەی سێ لایەنەی نێوان حكومەتی فیدراڵی و حكومەتی هەرێمی كوردستان و كۆمپانیا نەوتییەكان، تایبەت بە دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان، لەبەر ڕۆشنایی یاسای بودجەی گشتیی فیدراڵیی هەمواركراو و بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی هەردوولا دەخرێتە ڕوو.
لە بڕگەیەكی دیكەدا، دواپێشهاتی دۆسیەی پۆلێنكردنی داهاتە نانەوتییەكان و دەستنیشانكردنی بەشی گەنجینەی فیدراڵی دەخرێتە ڕوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.