Erbil 31°C ھەینی 17 تەمووز 08:46

لە 9 مانگی رابردوودا لانیکەم 1000 کەس لە ئێران لە سێدارە دراون

کوردستان TV
100%

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران رایگەیاند کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ساڵی 2025دا لانیکەم هەزار کەسی لە سێدارە داوە کە ئەمەش ژمارەیەکی پێوانەیییە لە 30 ساڵی رابردوودا.

بە پێی ئامارەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران کە بنکەی سەرەکییەکەی لە نەرویجە، حکوومەتی ئێران تەنیا لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا 64 کەسی لە سێدارە داوە. زۆربەی ئەم کەسانە بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە مادەی هۆشبەرەوە لە سێدارە دراون.

ئەم ڕێکخراوەیە ئاماژەی بەوەش کردووە دادگاییکردنی ئەم کەسانە تەنیا چەند خولەکێکی خایاندووە و بەدەر لە ستانداردە نێودەوڵەتییەکانی دادگایەکی دادپەروەرانە بووە.

مەحموود ئەمیری موقەددەم، بەڕێوەبەری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران، رایگەیاندووە شەپۆلی بەربڵاوی لەسێدارەدانەکان لە ئێران تاوان لە دژی مرۆڤایەتییە و داوای کردووە کۆمەڵگەی جیهانی کاردانەوەی خێرای هەبێت.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.