وەزارەتی تەندروستی لە غەزە هۆشداری دا كە لە چەند رۆژێكی كەمی داهاتوودا سەرجەم نەخۆشخانەكان لە كەرتی غەزە بەتەواوی لە كار دەكەون و ئەمەش كارەساتێكی مرۆیی گەورە دروست دەكات.
وەزارەتەكە ئەمڕۆ سێشەممە لە راگەیەنراوێكدا بڵاوی كردەوە: قەیرانی سووتەمەنی لە نەخۆشخانەكانی كەرتی غەزە گەیشتۆتە قۆناغی مەترسیدار و كۆتایی.
بڵاویشی كردەوە: سووتەمەنی بۆ ماوەی چەند رۆژێكی كەم لە نەخۆشخانەكانی غەزە ماون و دوای ئەو ماوەیە سەرجەم نەخۆشخانەكان لە كار دەكەون.
جەختیشی كردەوە كە بە وەستانی نەخۆشخانەكان، كێشەیەكی گەورەی تەندروستی لە كەرتی غەزە دروست دەبێت و ژیانی نەخۆش و برینداران دەكەوێتە مەترسییەكی جدییەوە.
وەزارەتی تەندروستی لە غەزە داوایەكی بەپەلەی لە سەرجەم لایەنە پەیوەندارەكان كرد، كار لەسەر دابینكردنی سووتەمەنی بۆ نەخۆشخانەكان بكەن، بەپێچەوانەوە كارەساتێك سەرهەڵدەدات كە هیچ كەسێك بیری بۆ ئەنجامەكان نەچووبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.