Erbil 31°C شەممە 18 تەمووز 22:17

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پرسەنامەیەکی ئاراستەی بنەماڵەی ئەکبەر حاجی ڕۆستەم کرد

کوردستان TV
100%

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی تیرۆرکرانی ئەکبەر حاجی ڕۆستەم، کەسایەتیی دیاری ناوچەی گەرمیان پرسەنامەیەکی بڵاو کردەوە و بە توندترین شێوە تیرۆرکردنی ئەو کەسایەتییەی سەرکۆنە کردووە.

ئەمرۆ سێشەممە 23ـی ئەیلوولی 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی کوردستان لە پەیامێکی پرسەدا بۆ بنەماڵە و کەسوکاری ئەکبەر حاجی ڕۆستەم، تیرۆری ئەو کەسایەتییەی ئیدانە کردووە و جەختی کردووەتەوە دەبێت دامودەزگاکانی دەڤەرەکە بە زووترین کات لێکۆڵینەوەی پێویست بۆ دۆزینەوەی تاوانباران بکەن و ڕێکاری یاسایی بگرنە بەر.

 

دەقی پرسەنامەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بنەماڵەی ئەکبەر حاجی ڕۆستەم

پرسە و سەرەخۆشی قووڵی خۆم ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری بەڕێزی کەسایەتیی نیشتمانپەروەری ناسراوی گەرمیان ( ئەکبەر حاجی ڕۆستەم) دەکەم و هاوبەشی خەمیانم و بە توندترین شێوەش سەرکۆنەی تیرۆرکردنەکەی دەکەم. دەبێت دامودەزگاکانی دەڤەرەکە بە زووترین کات، لێکۆڵینەوەی پێویست بۆ دۆزینەی تاوانباران بکەن و ڕێکاری یاسایی بگرنەبەر.

خودای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە بنەماڵە و دۆست و هەڤاڵەکانی ببەخشێت.

 

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

2025/9/23

 

23 ئەیلوول 2025

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.