هه‌ردوو راپۆرتی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ده‌وڵه‌ت له‌سه‌ر داهاته‌كان و واژۆ كردنی رێككه‌وتنی سێ قۆڵی نێوان به‌غدا و هه‌رێم و كۆمپانیاكان ته‌واو بووه و ره‌وانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ده‌كرێت، ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی عێراقیش ده‌ڵێت، به ئه‌گه‌ری زۆر هه‌ردوو راپۆرت له كۆبوونه‌وه‌ی سبەینێی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران په‌سه‌ند ده‌كرێن و بڕیار له‌سەر ناردنی مووچه ده‌درێت.
ئه‌مرۆ دووشه‌ممه 22ی ئهیلوول، شێروان دووبه‌ردانی په‌رله‌مانتاری عێراق له فراكسیۆنی پارتی به (كوردستان تیڤی) راگه‌یاند: ته‌واوبوونی هه‌ردوو راپۆرتی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ده‌وڵه‌ت و واژۆكردنی رێككه‌وتنی سێ قۆڵی نێوان وه‌زاره‌تی نه‌وت و سامانه سروشتییه‌كان و كۆمپانیاكانی به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وت كه دوا نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ واژۆ كرا، مایه‌ی دڵخۆشییه و له به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵك و مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستانه.
راشیگه‌یاند: به‌ربه‌ستی گه‌وره‌ی به‌رده‌م ناردنی مووچه، هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێم بوو كه به‌غدا وه‌كو بیانوو مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرد، ئێستا ئه‌وه‌ش ته‌واو بووه و به‌غدا هیچ بیانوویه‌كی نه‌ماوه بۆ ئه‌وه‌ی مووچه‌ی خه‌ڵك دوا بخات.
شێروان دووبه‌ردانی ئه‌وه‌شی گوت: به ئه‌گه‌ری زۆره‌وه سبەی سێشه‌ممه گفتوگۆكردن له‌باره‌ی هه‌ردوو راپۆرت ده‌بێته به‌شێك له ئه‌جێندای دانیشتنی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق.
ده‌شڵێت: ئه‌گه‌ر رێككه‌وتنه‌كان په‌سه‌ند بكرێت له دانیشتنی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و هیچ گرفتێكی تازه دروست نه‌كرێت، ئه‌وا به دڵنیایی بڕیار له ناردنی مووچه‌ی مانگی حه‌وتی خه‌ڵكی كوردستان ده‌درێت و شتێك نامێنێت به‌ناوی گرفتی مووچه له‌گه‌ل به‌غدا.
شێروان دووبه‌ردانی له‌باره‌ی ناردنی مووچه‌كانی مانگه‌كانی حه‌وت و هه‌شتی فه‌رمانبه‌ران گوتی: سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندووه كه له‌گه‌ڵ هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وت، پێویسته مووچه‌ی خه‌ڵك بدرێت و مووچه‌كان نه‌فه‌وتێت، به‌ڵام راستییەكەی عێراق ئێستا كێشه‌ی سیووله‌ی هه‌یه و رەنگە ناتوانێت له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا دوو مووچه به‌یه‌كه‌وه بنێرێت، بەڵام مووچەخۆران دڵنیا دەكەینەوە كە هەردوو مووچەكە دەدرێت و نافەوتێت.
شێروان دووبه‌ردانی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له فراكسیۆنی پارتی زیاتر گوتی: به هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وت كێشه‌ی مووچه چاره‌سه‌ر ده‌بێت و قۆناغێكی تازه له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا دروست ده‌بێت. جه‌خیشی كرده‌وه كە گرنگه حكوومه‌تی عێراق به كردار پابه‌ندی خۆی پیشان بدات به‌رامبه‌ر به رێككه‌وتنه‌كه و ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.