Erbil 31°C پێنجشەممە 16 تەمووز 02:24

وەزارەتی پێشمەرگە و ئەڵمانیا پرۆسەی چاکسازییان تاوتوێ کرد

کوردستان TV
100%

جێگری سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە پێشوازیی لە فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان کرد. لە کۆبوونەوەکەدا، پرۆسەی چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە و بەردەوامیدان بە هاوکارییەکانی هاوپەیمانان تەوەری سەرەکیی گفتوگۆکان بوون.

ئەمڕۆ یەکشەممە 21ـی ئەیلوولی 2025، لیوا روکن هۆشمەند حەیدەر رەشید، جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ ئیدارە و میرە، پێشوازیی لە کۆڵۆنێڵ سێباستیان کلینک، فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان و شاندێکی یاوەری کرد.

بەگوێرەی راگەیێندراوی وەزارەتی پێشمەرگە، لە دیدارەکەدا، بەردەوامیدان بە پەیوەندییەکانی نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و تیمی سەربازی و راوێژکاریی سوپای ئەڵمانیا، پرۆسەی چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە و هاوکارییەکانی هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگە، تەوەری سەرەکیی گفتوگۆکان بوون.

لە کۆتایی دیدارەکەدا، جەخت لەسەر بەردەوامیدان بە پەیوەندییەکانی نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی کرایەوە.

جێگری سەرۆکی ئەرکان ئامادەیی وەزارەتی پێشمەرگەی بۆ هاوئاهەنگیی زیاتر لەگەڵ هاوپەیمانان، بەتایبەتی راوێژکارانی ئەڵمانیا نیشان دا، بە ئامانجی پێشخستنی تواناکانی وەزارەتەکە.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.