Erbil 31°C پێنجشەممە 16 تەمووز 14:02

وەزارەتی دارایی لێخۆشبوونی بۆ بەشێک لە قەرز و پێشینەکان و سوودی دواکەوتنیان ڕاگەیاند

کوردستان TV
100%

وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پشبەست بە بڕیارێکی ئەنجومەنی وەزیران، لێخۆشبوونی بۆ 15٪ لە قەرز و پشینەکانی هاووڵاتییان و سوودی دواکەوتنیان ڕاگەیاند.

ئەمڕۆ یەکشەممە 21ـی ئەیلوولی 2025، وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە، "لە سەر پێشنیاری وەزارەتی دارایی و بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران ژمارە (288) بە مەبەستی کار ئاسانی بۆ هاووڵاتییانی سوودمەند لە پێشینە و قەرزی بانکەکانی سەر بە وەزارەتەکەمان بڕیار درا بە لێخۆشبوونی 15٪  لە هاووڵاتییانی سوودمەن".

لە بڕیارەکەی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستاندا هاتووە: لێخۆشبوون بە رێژەی 15٪ گشت قەرز و پێشینەکانی "خانووبەرە، نیشتەجێبوون، کشتووکاڵی، پیشەسازی و گەشتوگوزار" دەگرێتەوە، لە ئەسڵی پێشینە یان قەرزی ماوە لای سوودمەندان بە تایبەت قەرزی کشتوکاڵی.

دوای جێبەجێکردنی خاڵی (یەکەم)ی سەرەوە لێخۆشبوون له سوودی دواکه‌وتن بۆ سوودمه‌ندان له پێشینه‌کانی سەرەوە بکرێت.

وەزارەتی دارایی ئاماژەی بەوەش کردووە بڕیارەکە لە رێککەوتنی دەرچوونی لە 21ی ئەم مانگە تاوەکوو 31ـی کانوونی یەکەم کاری پێ دەکرێت و لە رۆژنامەی فەرمی "وەقایعی کوردستان " بڵاودەکرێتەوە.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.