باڵی سەربازی بزووتنه‌وه‌ی حەماس، ئه‌مڕۆ شەممە وه‌كو هۆشدارییه‌ك وێنەی "ماڵئاوایی"ی زۆربەی ئەو بارمته ئیسرائیلییانه‌ی بڵاوکردەوە، ئه‌مه‌ش وه‌كو وه‌ڵامێك بۆ ئه‌گه‌ری هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر شاری غەزە .
ئاژانسی هه‌واڵی "فرانس پرێس" بڵاویكردووه‌ته‌وه: ئەم وێنانە دۆسیەی فڕۆکەوانی ئیسرائیلی "ڕۆن ئاراد" یان هێنایوهتهوه بەرباس کە لە ساڵی 1986ەوە دوای خستنەخوارەوەی فڕۆکەکەی لە ئاسمانی لوبنان بێسەروشوێنە.
له روونكردنه‌وه‌كه‌ی حه‌ماسدا هاتووه: 47 بارمته‌ی ئیسرائیلی تا ئێستا لە غەزە دەستبەسەرن و 25 کەسیان ته‌رمی كوژراوی سوپای ئیسرائیلین .
باڵی سه‌ربازی حه‌ماس ده‌شڵێت: "بەهۆی بێدەنگیی بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل و بی به‌زه‌یی عیال زەمیر سەرۆکی ئەرکانی سوپای ئیسرائیل ، وێنەیەکی ماڵئاوایی بارمته‌كان لە دەستپێکی ئۆپەراسیۆنی غەزە تا ئێستا بڵاوده‌كه‌ینه‌وه."
هاوكات، هه‌ر ئه‌مرۆ شه‌ممه سوپای ئیسرائیل هێرشێکی بەرفراوانی بۆ سەر شاری غەزە دەستپێکرد، ئەمەش دوای چەند هەفتەیەک له هێرشی تووندی ئاسمانی.
سوپای ئیسرائیل ڕۆژی هەینی رایگەیاند کە خۆی ئامادە دەکات بۆ لێدانی شاری غەزرە بە "هێزێکی بێ وێنە"، ئه‌مه‌ش دوای ئەوەی نزیکەی نیو ملیۆن کەس له‌سه‌ر داوای سوپای ئیسرائیل كه‌رتی باكووری شاری غه‌زه‌یان بۆ ناوچه‌ی سه‌لامه‌ت جێهێشت.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.