Erbil 31°C ھەینی 17 تەمووز 21:24

سبەی لە ناحیەی بلێ و گوندەکانی دەورووبەری کارەبای نیشتیمانی نابێت

کوردستان TV
100%

چەند گوندێکی ناحیەی سۆران لە کاتژمێر 8 بەیانی بۆ 4 ئێوارە بەهۆی کارکردنی تیمەکانی پرۆژەی رووناکی بێ کارەبا دەبن.

ئەمڕۆ هەینی 19ـی ئەیلوولی 2025، بەرێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سۆران بڵاوی کردەوە، لە سەنتەری ناحیەی بلێ و گوندەکانی "شرێ و دەربۆتک و زۆرەگڤان" کارەبا نابێت.

بەرێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سۆران ئاماژەی بەوەکرد، کارەبا لە کاتژمێر 8 بەیانی تاوەکوو 4 ئێوارە کارەبا نابێت و تیمەکانی پرۆژەی رووناکی کاری تێدا دەکەن.

تیمەکانی پرۆژەی رووناکی لە ماوەکانی ڕابردوودا لە چەند ناوچە و گوند و ناحیەکی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران  ماحاویلە و بۆردەکانی کارەبایان چاککردووە بۆ بەرگەگرتنی فشاری کارەبای 24 کاژمێری و بڕیار وایە سبەینێش سنووری بلێ و گوندەکانی دەورووبەری چاک بکەن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.