Erbil 31°C چوارشەممە 15 تەمووز 23:22

دۆزینەوەی پاشماوەی دوو کەس لە گۆڕێکی تاکەکەسی لە شنگال

کوردستان TV
100%

لە گوندى سیبا شێخ خدر سەر بە قەزای شنگال پاشماوەی دوو کەس لە گۆڕێکی تاکەکەسییدا دۆزرایەوە. بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان دوای هەڵدانەوەی گۆڕەکە دەرکەوتووە کە ڕوفاتی دوو کەسی تێدایە و گومان دەکرێت پاشماوەی هاووڵاتییانی ئێزدی ناوچەکە بن.

تا ئێستا هیچ لایەنێکی پەیوەندیدار یان ڕێکخراوێک زانیاری لەبارەی چۆنیەتی کوشتنی قوربانییەکان ئاشکرا نەکردووە، بەڵام گومانی زۆر دەکرێت کە پەیوەندی بە سەردەمی دەسەڵاتی  داعشەوە هەبێت لە ناوچەکەدا. پێدەچێت لەلایەن چەکدارانی داعشەوە کوژرابن و لەو گۆڕە تاکەکەسییەدا نێژرابن.

پرۆسەی ناسینەوەی ڕوفاتەکان زۆربەی کات پێویستی بە گواستنەوەیان دەبێت بۆ بەغدا بۆ ئەنجامدانی پشکنینی DNA، کە دواتر لەگەڵ نموونەی کەسوکاری ونبووانی ناوچەکە بەراورد دەکرێن بۆ دیاریکردنی ناسنامەیان و گەڕاندنەوەیان بۆ خێزانەکانیان.

تیمەکانی میدیای کوردستان تیڤی هەوڵیان داوە زانیاری زیاتر لەبارەی چۆنیەتی دۆزینەوەی گۆڕەکە و ناسنامەی قوربانییەکان بەدەست بهێنن. بەڵام بەهۆی ئەوەی گوندەکە و ناوچەکە لەژێر کۆنترۆڵی پەکەکەدایە دەستگەیشتن بە زانیاری دروست و تەواو کەمێک قورس بووە و تەنها زانیارییە سەرەتاییەکان بەردەستن. لێکۆڵینەوەکان بۆ ئاشکراکردنی وردەکاریی زیاتر بەردەوامن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.