Erbil 31°C چوارشەممە 15 تەمووز 11:42

هاووڵاتییەک لە گوندی چەمە بەهۆی تەزووی کارەباوە گیانی لەدەست دا

کوردستان TV
100%

هاووڵاتییەک لەکاتی ئاودانی رەزەکەی دەستی بەر ترومپای ئاو دەکەوێت و بەهۆیەوە کارەبا دەیگرێت و گیان لەدەست دەدات.

ئەمڕۆ هەینی 19ـی ئەیلوولی 2025، هاووڵاتییەکی دانیشتووی گوندی چەمە سەر بە شارەدێی ڕۆڤیا بەهۆی کارەساتێکی کارەباوە گیانی لەدەست دا. ئەم رووداوە لەکاتێکدا روویدا کە ناوبراو سەرقاڵی کارکردن بووە لەسەر پەمپێکی ئاو.

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان و بەدواداچوونەکان، ناسناوی قوربانییەکە "کەنعان نەبی مەلا"یە و تەمەنی لەنێوان 35 بۆ 40 ساڵیدا بووە. خێزاندار بووە و باوکی شەش منداڵ بووە.

دانیشتووانی گوندی چەمە ڕایانگەیاندووە کە ناوبراو بە مەبەستی ئاودانی بەربوومەکانی چووەتە ناو بێستانەکەی و لە ئەنجامی دەستکاریکردنی ترومپای ئاوەکەدا تەزووی کارەبا گرتوویەتی و بەهۆیەوە گیانی لەدەست داوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.