Erbil 31°C چوارشەممە 15 تەمووز 17:56

کێشەی ئاوی گەڕەکی ئازادی لە ڕاپەڕین چارەسەر کرا

کوردستان TV
100%

غەتاسی ئاوی راپەڕین گۆڕدرا و ئاو بۆ گەڕەکی ئازادی گەڕاوەتەوە دوای ئەوەی بەهۆی شۆرتی کارەبا و سوتانی غەتاسی ئاو، 600 ماڵ دوچاری بێ ئاوی ببوونەوە.

ئەمڕۆ هەینی 13ـی ئەیلوولی 2025، فەرمانگەی ئاوی ژاراوە بڵاویکردەوە، غەتاسی 13  k.w  و کێبڵی کارەبای 16*3 بۆ بیری ژمارە 7 گۆڕدراوە کە بە هۆیەوە 600 ماڵ ئاویان پێ گەیشتەوە.

فەرمانگەکە ئاماژەی بەوە کردووە بەهۆی شۆرتی کارەباوە گەرەکی ئازادی بێ ئاو بووە و لەلایەن تیمەکانیان توانیان کێشەکە چارەسەر بکەن و گرفتی نەبوونی ئاو لەو گەرەکە نەماوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.