وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل هەڕەشەی تیرۆرکردنی عەبدول مەلیک حووسی سەرۆکی گرووپی ئەنساروڵڵا "حووسییەکان" و هەڵکردنی ئاڵای ئیسرائیلی لەسەر سەنعا کرد.
ئەمڕۆ هەینی 19ـی ئەیلوولی 2025، یسرائیل کاتز لە پۆستێکدا لە پلاتفۆرمی ئێکس ڕایگەیاند "عەبدول مەلیک حووسی کاتت دێت، دەنێردرێیت بۆ بینینی تەواوی کابینەی حکوومەتەکەت و هەموو تاوانبارانی میحوەری خراپە کە لە قووڵایی دۆزەخدا چاوەڕێت دەکەن."
یسرائیل کاتز وتیشی: "درووشمی "مەرگ بۆ ئیسرائیل و نەفرەت لە جولەکە" لەسەر ئاڵای حووسییەکان نووسراوە بە ئاڵای ئیسرائیل دەگۆڕدرێت لە پایتەختی یەمەن بەرز دەکرێتەوە."
لەوەتەی جەنگی غەزە دەستی پێکردووە حووسییەکان هێرشی مووشەکی و درۆنی دەکەنە سەر ئیسرائیل و ئەو کەشتییە بازرگانیانەی کە پەیوەندییان بە ئیسرائیلەوە هەیە لە کەناراوەکانی یەمەن.
لە بەرامبەردا ئیسرائیل چەندین گەڕی هێرشی خوێناوی بۆ سەر یەمەن ئەنجامداوە، کە بەندەرەکان و وێستگەکانی کارەبا و فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سەنعای کردووەتە ئامانج.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.