Erbil 31°C پێنجشەممە 16 تەمووز 01:06

ئەمریکا ڕێگای نەدا عێراق غازی تورکمانستان هاوردە بکات

کوردستان TV
100%

ئاژانسی رۆیتەرز ئاشکرای کرد هەوڵی عێراق بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کارەبا لە ڕێگای هاوردەکردنی غازی تورکمانستان لە ڕێگای ئێرانەوە، بە هۆی گوشارەکانی ئەمریکاوە بێ ئاکام ماوەتەوە و بەغدا ناچارە ڕێگای دیکە بۆ دابینکردنی کارەبا بدۆزێتەوە.

رۆژی هەینی 19ـی ئەیلوولی 2025 ئاژانسی ڕۆیتەرز ڕایگەیاند پلانێکی حکوومەتی عێراق کە لە ساڵی 2023وە پێشنیار کرابوو بۆ هاوردەکردنی غازی تورکامنستان لە ڕێگای ئێرانەوە، بە دەستوەردانی ئەمریکا بێ ئاکام ماوەتەوە.

بە پێی ئەو پلانە،  ئێران بە شێوازی سواپ ‌غازەکەی دەگواستەوە. واتا حکوومەتی ئێران لە سنووری تورکمانستان و ئێران غازی لە تورکمانستانی وەردەگرت و بۆ پێداویستییەکانی خۆی لە باکووری ڕۆژهەڵاتی ئێران بەکاری دێنا. لە بەرامبەریشدا لە سنووری باشووری ڕۆژئاوای ئێرانەوە غازی ئێران بە قەبارەی ئەو غازەی لە تورکمانستانی وەرگرتبوو، هەناردەی عێراق دەکرا. بەم شێوەیەش بەغدا بەنیاز بوو ساڵانە پێنج ملیار مەتر سێجا غاز لە تورکمانستان بکڕێت.

عێراق سەرەڕای ئەوەی یەدەگێکی گەورەی نەوت و غازی هەیە، لە دوای ڕووخانی حکوومەتی سەدام حسێن لە ساڵی 2003وە، تووشی کورتهێنانی کارەبا بووە.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.