وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی هەرێمی كوردستان بڕیاری دا ماوەی تۆماركردنی ناوی حاجییان درێژ بكرێتەوە، گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقافیش ئاماژە بەوە دەكات كە تا ئێستا 80 هەزار كەس خۆیان تۆمار كردووە.
وەزارەتی ئەوقاف بڵاوی كردەوە: بە مەبەستی ڕەخساندنی دەرفەتی زیاتر بۆ ھاووڵاتییان و بە بڕیاری د. پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی، بەھەماھەنگی لەگەڵ فەرمانگەی تەکنەلۆژیای زانیاری، ماوەی ناونوسینی حاجیان درێژکرایەوە بۆ 26ی ی ئەیلوول 2025.
بڵاویشی كردەوە: تۆماركردنی ناوی حاجییان تا کاتژمێر 12ی شەوی 26ی مانگ دەبێت و لە دوای ئەم رێکەوتەوە ماوەی ناونوسینی حاجیان کۆتایی دێت و درێژ ناکرێتەوە.
وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی ئاماژەی بەوەش دا كە ئەمە وەک دەرفەتێکە بۆ ئەوانەی نەیانتوانیوە تا ئێستا ناویان لە سیستەمی نوێ تۆمار بکەن .
لای خۆیەوە كاروان ستوونی گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی تایبەت بۆ (كوردستان تیڤی) گوتی: تا ئێستا زیاتر لە 80 هەزار كەس لە شار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان خۆیان بۆ ئەنجامدانی فەریزەی حەج لە ساڵی داهاتوودا تۆمار كردووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.