لە گەرمیان دوو کێڵگەی مین دوای پاککردنەوەیان ڕادەستی خاوەنەکانیان کرانەوە
دەزگای گشتیی کاروباری مین ڕایگەیاند: لیژنەی ڕادەستکردنەوەی کێڵگەمینەکان لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری مین - گەرمیان، بە مەبەستی ڕادەستکردنەوەی کێڵگەمینی (گۆزە کوڵ) لە ناحیەی ڕزگاری، پاش پاککردنەوەی لەلایەن تیمەکانی مینلابەری دەزگاوە، کێڵگەکەیان ڕادەستی خاوەنی زەوییەکە کردەوە.
ئاماژەی بەوەش کرد دواتر لیژنەی ڕادەستکردنەوەی کێڵگەمینەکان لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری مین - گەرمیان، بەمەبەستی ڕادەستکردنەوەی کێڵگەمینی (تەپە شوان)، کە دەکەوێتە گوندی کارێزە لە ناحیەی سەرقەڵا سەر بە قەزای کفری، کێڵگەمینەکەیان ڕادەستی ئەنجومەنی گوندی ناوبراو کردەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە دەزگای گشتیی کاروباری مین، لە کابینەی نۆیەم هەموو تواناکانی خۆی خستۆتە گەڕ بۆ پاککردنەوەی کێڵگەمینەکانی هەرێمی کوردستان؛ بۆ ئەو مەبەستە ڕۆژانە بە دەیان تیم لە کێڵگەمینەکان لە کاردان، بۆ پاککردنەوەی ناوچە مینڕێژکراوەکانی هەرێمی کوردستان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.