Erbil 31°C سێشەممە 14 تەمووز 21:59

پاپای ڤاتیكان ئیدانەی ئاوارەبوونی زۆرەملێی دانیشتوانی غەزە دەکات

کوردستان TV
100%

پاپا لیۆ چواردەیەم ئه‌مڕۆ چوارشەممە 17ی ئه‌یلول، هاوسۆزی خۆی لەگەڵ خەڵکی کەرتی غەزە دەربڕی و جەختی لەوە کردەوە کە گەلی فەلەستین "جارێکی دیکە" ناچار دەکرێن هەڵبێن و لە دۆخێکی قبوڵنەکراودا دەژین.

 

ئاژانسی هه‌واڵی جیهانی "فرانس پرێس" بڵاویكردووه‌ته‌وه‌: دوای كۆبوونه‌وه‌ی گشتی ئه‌مرۆ چوارشەممە له‌به‌رده‌م مه‌یدانی سه‌ره‌كی ڤاتیكان له‌ رۆما، پاپای تەمەن 70ساڵ، نزیکی قووڵی خۆی لەگەل خه‌ڵكی فەلەستین لە غەزە دەربڕی، کە بەردەوامن لە ژیانكردن لە ترس و خەبات بۆ مانەوە، لە هەلومەرجێکی قبوڵنەکراودا، جارێکی دیکە ناچار بوون لە خاکی خۆیان هەڵبێن.

لە کاتێکدا کە سوپای ئیسرائیل بەردەوامە لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییە چڕەکانی، هەزاران کەس لە دانیشتووانی باکووری غەزە هەوڵی جێهێشتنی باکوری شاری غەزە دەدەن، چونكه‌ سوپای ئیسرائیل ماوه‌ی 48 كاتژمێر مۆڵه‌تی كۆتایی داوه‌ به‌ خه‌ڵكه‌كه‌ تا كه‌رتی باكوور چۆڵ بكه‌ن.

پاپا دووپاتی کردەوە، "داوای خۆم بۆ ئاگربەست و ئازادکردنی بارمتەکان و چارەسەری دیپلۆماسی بە دانوستان و ڕێزگرتنی تەواو بۆ یاسای مرۆیی نێودەوڵەتی نوێ دەکەمەوە".

ناوبراو درێژەی بە قسەکانی دا و گوتی: "داوا لە هەموو لایەک دەکەم لە نوێژدا لەگەڵم یەکبگرن، بۆ ئەوەی بەم زووانە بەرەبەیانی ئاشتی و دادپەروەری بێته‌ كایه‌وه‌."

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.