پزیشكە پسپۆڕەكانی تایبەت بە دڵ و دەمارەكان چەند نیشانەیەك دیاری دەكەن كە ئەگەر رۆژانە دووبارە بوونەوە، ئەوا ئەوە دەگەیەنێت كە تۆ نەخۆشی دڵت هەیە و پێویستە بەپەلە سەردانی پزیشكی تایبەت بكەیت.
ئۆلیڤی گووتمەن پزیشكی تایبەتی نەخۆشییەكانی دڵ لە نەخۆشخانەی ویلینگتۆن لە لەندەن گرینگترین چوار نیشانە دیاری دەكات كە ئەگەر رۆژانە دووبارە بوونەوە ئەوە دەگەیەنێت كە نەخۆشی دڵ لەو مرۆڤەدا هەیە.
چوار نیشانەكە ئەمانەی خوارەوەن:-
بوونی ئازار و ناڕەحەتی لە سینگدا
بوونی ئازار و ناڕەحەتی لە ناوچەی سینگ گرنگترین نیشانەن بۆ نەخۆشییەكانی دڵ، رەنگە ئەم ئازارە پچڕ پچڕ و كەم بێت و لەنێوان قۆڵەكاندا یاخود لە مل و چەناگە و پشتەوە بێت، هەندێك جار مرۆڤ وا هەست دەكات ئازاری گەدەی هەیە.
ئازاری سینگ بەهۆی گیرانی دەمارەكان و نەگەیشتنی رێژەیەكی باش و گونجاوی خوێنە بۆ دڵ، رەنگە ئازاری سینگ لە هەندێك كەسدا ببێتە هۆی دروستبوونی سكچوون، ئارەقەكردنەوە، گێژبوون هەندێكجاریش هەستكردن بە دڵەڕاوكێ.
هەناسەتەنگی و دڵەكوتكە
لە كاتی ئەنجامدانی كاری قورس و وەرزشكردندا دروستبوونی هەناسەتەنگی و دڵەكوتكە ئاساییە، بەڵام بوونی ئەم حاڵەتانە لە كارێكی رۆتینیدا و بەبەردەوامی ئاسایی نییە، بەتایبەت لە كاتی دانیشتن و سەركەوتن بەسەر پلیكانە و پاڵكەوتندا، لەم حاڵەتدانەدا پێویستە بەپەلە سەردانی پزیشكی پسپۆڕ بكرێت.
هەستكردن بە ماندوویی و بێ تاقەتی
رەنگە مرۆڤ زۆرجار هەست بە ماندووبوون و بێ تاقەتی بكات، بەڵام ئەگەر ئەم هەستە بەشێوەیەكی بەردەوام و بەهێز بوو بەتایبەت لە كاتی ئاسایی و پشوودا نیشانەیە بۆ بوونی كێشە لە دڵدا.
ئەم حاڵەتەش كاتێك روو دەدات كە دڵ نەتوانێت بەشێوەیەكی پێویست خوێنی پڕ لە ئۆكسجین بە ماسوولكە و ئەندامەكانی لەش بگەیەنێت.
ناڕێكی لێدانی دڵ
هەر كاتێك مرۆڤ هەستی كرد لێدانەكانی دڵی لە كاتی پشوو و ئاساییدا خێرا و ناڕێكە، پێویستە سەردانی پزیشكی تایبەت بكات بۆ ئەنجامدانی پشكنین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.