Erbil 31°C سێشەممە 14 تەمووز 18:17

لە چەمچەماڵ بەهۆی كێشەیەكی كۆمەڵایەتی تەقە لە كەسێك كرا و كوژرا

کوردستان TV
100%

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە لە سنووری شارۆچكەی چەمچەماڵ بەهۆی كێشەیەكی كۆمەڵایەتی و خوێندارییەوە، تەقە لە كەسێك كرا و كوژرا.

رووداوەكە دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە لە نزیك بازگەی بانی مەقان لە سنووری شارۆچکەی چەمچەماڵی سه‌ر به‌ پارێزگای سلێمانی روویداوە و لەلایەن چەند كەسێكەوە تەقە لە ئۆتۆمبێلێك كراوە.

ئەو كەسەی لەناو ئۆتۆمبێلەكە بووە و تەقەی لێكراوە ناوی دارا محەمەد سلێمانە، چەند ساڵێك پێش ئێستا لە شارەدێی قەرەهەنجیر كەسێك كوشتبوو، ئەمڕۆش هەر بەهۆی ئەم كێشە كۆمەڵایەتییەوە تەقەی لێ كراوە و كوژراوە.

هێزەکانی پۆلیسی گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و لێکۆڵینەوەكانیان دەستپێکردووە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.