لەسەر رێگەی سەرەکیی دهۆک - موسڵ، رووداوێکی هاتوچۆ لەنێوان سێ ئۆتۆمبێلدا رووی دا. بەهۆی رووداوەکەوە پیاوێک گیانی لەدەست دا، کە لەگەڵ هاوژین و کچەکەی لە یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکاندا بووە.
ئەمڕۆ سێشەممە 16ـی ئەیلوول، لەسەر رێگەی سەرەکیی دهۆک - موسڵ، لە نزیک جەمبوور، رووداوێکی پێکدادان لەنێوان لەنێوان سێ ئۆتۆمبێلدا رووی دا.
بەگوێرەی زانیارییەکانی ئومێد نزار، پەیامنێری کوردستان تیڤی، یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکان لە جۆری ئۆپڵ بووە و خاوەنەکەی دانیشتووی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بووە، لەگەڵ هاوژین و کچەکەی لەنێو ئۆتۆمبێلەکەدا بوون.
بەهۆی رووداوەکەوە، شۆفێری ئۆتۆمبێلە ئۆپڵەکە گیانی لەدەست داوە. شۆفێری دوو ئۆتۆمبێلەکەی دیکە سەلامەتن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.