سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا رایگەیاند: لە ویلایەتی فلۆریدا، سکاڵایەکی 15 ملیار دۆلاریی لە دژی رۆژنامەی نیۆیۆرک تایمز تۆمار کردووە و ئەم رۆژنامەیەی بە لایەنگری لە دیموکراتەکان بۆ ناوزڕاندنی خۆی و بنەماڵەکەی تۆمەتبار کرد.
دۆناڵد ترەمپ شەوی رابردوو لە تۆری کۆمەڵایەتیی "تروس سۆشیال" نووسیی: "ئەمڕۆ شانازیی ئەوەم هەیە سکاڵای تۆمەت و ناوزڕاندن بە بەهای 15 ملیار دۆلار لە دژی نیۆیۆرک تایمز تۆمار بکەم، ئەمە یەکێک لە خراپتر و گەندەڵترین رۆژنامەکانی مێژووی وڵاتی ئێمەیە کە بە کردەوە بووەتە گوتەبێژی حزبی توندرەو و چەپی دیموکرات. من پێم وایە ئەم کارەی ئەوان گەورەترین هاوکاریی نایاسایی هەڵبژاردن لە مێژووی ئەمریکادا بووە".
ترمپ هەروەها نووسیویەتی: "ڕۆژنامەی نیۆیۆرک تایمز و بۆ چەندین ساڵ شێوازێک لە درۆ و بوختانی بەرانبەر بە سەرۆککۆماری خۆشەویستتان (من!)، بنەماڵەکەم، کەسابەتەکەم، بزووتنەوەی 'سەرەتا ئەمریکا' و کۆی وڵاتەکەمان گرتووەتە بەر".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.