Erbil 31°C سێشەممە 14 تەمووز 13:02

ترەمپ لە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر قەتەر ئاگادار بوو

کوردستان TV
100%

ماڵپەڕی ئەکسیوس ئاشکرای کرد سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بەر هێرشی سوپای ئەم وڵاتە بۆ سەر سەرکردەکانی حەماس لە قەتەر، سەرۆکی ئەمریکای لە هێرشەکە ئاگادار کردبووەوە.

ئەکسیوس لەسەر زاری سێ بەرپرسی باڵای ئیسرائیل ڕایگەیاند بنیامین نەتانیاهۆ نزیک کاتژمێرێک بەر لە هێرش بۆ سەر سەرکردایەتیی حەماس لە قەتەر، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا دۆناڵد ترەمپی لە هێرشەکە ئاگادار کرد.

یەکێک لە بەرپرسانی ئیسرائیل پێی وایە ترەمپ زۆر زوو لە هێرشەکە ئاگادار کرا و ئەگەر ویستبای دەیتوانی ئەم هێرشە ڕابگرێت بەڵام بە کردەوە ئەم کارەی نەکرد.

کۆشکی سپی پێشتر ڕایگەیاندبوو، دوای هاویشتنی مووشەکەکان لە هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر قەتەر ئاگادار کراوە و دۆناڵد ترەمپ هیچ درەفەتێکی نەبووە بۆ ئەوەی ڕێگا لەو هێرشە بگرێت.

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.