Erbil 31°C ھەینی 11 ئەیلوول 20:19

دوو پڕۆژەی رێگەوبان لە دهۆک کرانەوە

کوردستان TV
100%

پارێزگاری دهۆک دوو پڕۆژەی نوێی رێگەوبانی لە سنووری قەزای سێمێل کردەوە، کە بریتین لە رێگەی نوێی کۆمەڵگەی شاریا - زاوا و قیرتاوکردنی چەند شەقامێک لە گوندی قەسارا. پارێزگار جەخت دەکاتەوە کە پڕۆژەکان بە یەکسانی بەسەر هەموو ناوچەکاندا دابەش دەکرێن.

ئەمڕۆ دووشەممە 15ـی ئەیلوولی 2025، بە ئامادەبوونی د. عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک و ژمارەیەک لە بەرپرسانی ئیداری و حیزبی، پڕۆژەی دروستکردن و قیرتاوکردنی رێگەی نوێی کۆمەڵگەی شاریا - زاوا کرایەوە.

پڕۆژەکە لەسەر بودجەی تایبەتی پارێزگای دهۆک و بە گوژمەی دوو ملیار و 311 ملیۆن دینار دروستکراوە. رێگەکە درێژییەکەی 6 کیلۆمەترە و لەژێر سەرپەرشتیی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی رێگەوبان جێبەجێ کراوە.

دواتر، پارێزگاری دهۆک پڕۆژەی قیرتاوکردن و کۆنکرێتکردنی چەند شەقامێکی لە گوندی قەسارا کردەوە، کە درێژییەکەی 1.977 کیلۆمەترە و بە گوژمەی 257 ملیۆن دینار تەواو کراوە.

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا پارێزگاری دهۆک دەستخۆشیی لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی رێگەوبان و کۆمپانیای جێبەجێکار کرد و پیرۆزبایی لە دانیشتووانی شاریا و گوندی قەسارا کرد. هاوکات دووپاتیکردەوە کە پڕۆژەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبن و بە یەکسانی بەسەر هەموو خەڵکی پارێزگاکەدا دابەش دەکرێن.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.