Erbil 31°C سێشەممە 14 تەمووز 23:03

دانوستانەكان بۆ راگرتنی جەنگ لەنێوان رووسیا و ئۆكڕاینا بەتەواوی وەستاوە

کوردستان TV
100%

كۆشكی سەرۆكایەتی رووسیا (كریملین) ئاشكرای دەكات، سەرجەم دانوستانەكان بۆ راگرتنی جەنگ لەنێوان رووسیا و ئۆكڕاینا وەستاوە.

دیمیتری بیسكۆف گوتەبێژی كۆشكی كریملین ئەمڕۆ هەینی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا گوتی: سەرجەم دانوستانەكان لەنێوان رووسیا و ئۆكڕاینا بۆ راگرتنی جەنگی نێوان هەردوو وڵات وەستاوە.

گوتیشی: لە ماوەی رابردوودا لە چەند رێگەیەكەوە دانوستان لەنێوان رووسیا و ئۆكڕاینا بەڕێوەچووبوو، بەتایبەتیش لەلایەن خودی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا، بەڵام ئێستا سەرجەم دانووستانەكان راگیراون.

لە ناوەڕاستی مانگی رابردوو دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا و ڤلادیمیر پووتین سەرۆكی رووسیا لە شاری ئەنكۆریچ لە ویلایەتی ئالاسكای ئەمریكا كۆبوونەوە بە مەبەستی كۆتاییهێنان بە جەنگی سێ ساڵەی نێوان ئۆكڕاینا و رووسیا.

دوای تێپەڕبوونی چەند رۆژێك، سەرۆكی ئەمریكا لە كۆشكی سپی لەگەڵ ڤۆلۆدیمیر زیلینسكی سەرۆكی ئۆكڕاینا و بەشێك لە سەرۆكی وڵاتانی یەكێتی ئەوروپا كرد كۆبوونەوە بە مەبەستی راگەیاندنی ئاگربەست و كۆتاییهێنان بە جەنگ.

سەرجەم دانوستانەكان ئەنجامێكی ئەوتۆیان بەدەستەوە نەهێنا و ئێستاش جەنگ لەنێوان رووسیا و ئۆكڕاینا لە چەند بەرەیەكەوە بەردەوامە و نەوەستاوە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.