یاریزانێكی پیشەگەری عێراقی دوای 9 مانگ مانەوە لە وڵاتی توركیا، لە رێگەی قاچاغ بۆ گەیشتن بە وڵاتانی ئەوروپا خنكا و گیانی لەدەست دا.
یاریزانەكە ناوی باسل سەعد یاریزانی یانەی نەفتی بەسڕە بووە، لە یەكێك لە دوورگەكانی وڵاتی یۆنان بەلەمەكەیان ژێرئاو كەوتووە و بەهۆیەوە لەگەڵ چەند كەسێكی دیكە خنكاوە.
یانەی نەفتی بەسڕە ئەمڕۆ هەینی بەفەرمی گیانلەدەستدانی باسل سەعدی راگەیاند و پەیامی سەرەخۆشی ئاراستەی خانەوادەكەی و سەرجەم هەوادارانی تۆپی پێ لە عێراق كرد.
باسل سەعد یاریزانێكی لاوی یانە نەفتی بەسڕە بوو، پێشتریش لە ریزی یانەكانی بەحری، سامەڕا و كارەبا یاریی كردووە و لە هێڵی ناوەڕاست یاریی دەكرد.
یانەی نەفتی بەسڕە ئاماژەی بەوەش دا كە باسل سەعد 9 مانگ بەر لە ئێستا ریزی یانەكەیانی جێهێشتبوو و چووبووە وڵاتی توركیا، ئاواتی ئەوە بوو بگاتە وڵاتی ئەڵمانیا و مافی پەنابەری لە وڵاتە وەربگرێت، بۆ ئەم مەبەستەش هەوڵیدابوو بە رێگەی قاچاخ بگاتە وڵاتانی ئەوروپا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.