بەرگریی شارستانی هەولێر رایگەیاند كە تیمەكانیان توانیویانە ئاگری كۆگاكەی بنەسڵاوە كۆنتڕۆڵ بكەن.
شاخەوان سەعید گوتەبێژی بەرگریی شارستانی هەولێر رایگەیاند: ئاگری كۆگاكەی بنەسڵاوە لە كاتژمێر 3:30ی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە كەوتەوە.
راشیگەیاند: دوای هەوڵێكی زۆر كە12 تیمی بەگریی شارستانی هەولێر بەشداربوون، توانرا ئاگرەكە كۆنتڕۆڵ بكرێت.
هەروەها رایگەیاند: تیمەكانی بەرگریی شارستانی هەولێر دوای كوژانەوەی ئاگرەكە، خەریكی لێكۆڵینەوەن بۆ هۆكاری كەوتنەوەی ئاگرەكە.
گوتەبێژی بەرگریی شارستانی هەولێر ئاماژەی بەوەش دا كە بەپێی لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكان، كۆگاكە مۆڵەتی نەبووە و هەروەها هیچ مەرجێكی سەلامەتیش لەنێو كۆگاكەدا نەبووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.