وەزارەتی دەرەوەی ئەمه‌ریکا، رەزامەندی نیشاندا بە فرۆشتنی مووشەکی مەودا مامناوەند بە فینلەندا بە بەهای 1،07 ملیار دۆلار.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 11ی ئه‌یلول، ئاژانسی هه‌واڵی توركیا "ئه‌نادۆڵ" بڵاویكردووه‌ته‌وه، لە راگەیاندراوێکدا کە لەلایەن ئاژانسی هاریکاریی ئاسایشی بەرگریی سەربە وەزارەتی بەرگریی ئەمه‌ریکا بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە وەزارەتی دەرەوەی ئەمه‌ریکا رەزامەندی نیشانداوە كه بە بەهای 1،07 ملیار دۆلار مووشەکی پێشکەوتووی مەودا مامناوەندی ئاسمانی "AIM-120D-3" و کەرەستە پەیوەندیدارەکانی بە فینلەندا بفرۆشێت.
لە راگەیاندراوەکه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا جەخت لەسەر ئەوەش کراوەتەوە، ئەم فرۆشتنە توانای بەرگریی فینلەندا لە بەرامبەر هەڕەشەکانی ئێستا و داهاتوو و ئاسایشی وڵاتەکە زیاد دەکات.
ئەوەیش خراوەتەڕوو: ئەم رێككه‌وتنه هاوسەنگی سەربازیی بنەڕەتی لە ناوچەکەدا ناگۆڕێت. به‌ڵكو په‌یوه‌سته به پته‌وكردنی هاوبه‌شی سه‌ربازیی و جه‌نگی و مه‌شق و راهێنان له نێوان ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و وڵاتی فینله‌ندا.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.