زیاتر له 100 رێکخراوی میدیایی نێودەوڵەتیی، لەنێویاندا ئاژانسی فرانس پرێس، ئه‌مڕۆ پێنجشەممە داوایان لە ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ کرد، پلانەکانیان بۆ پێدانی ڤیزا بۆ رۆژنامەنووسانی بیانی لە ئەمه‌ریکا سنووردار نه‌كه‌ن، بەو پێیەی کە ئەوە په‌یوه‌سته به بایه‌خی رووماڵی هەواڵی ناوه‌خۆیی ئەمه‌ریکا و گرنگی خۆی هه‌یه.
ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه 11ی ئه‌یلول، ئاژانسی هه‌واڵی "فرانس پرێس" بڵاویكردووه‌ته‌وه: "لە نامە کراوەکەی 116 ئاژانس و رێكخراو و میدیای جیهانیدا هاتووە: بڕیاری سنوورداركردنی ڤیزا بۆ رۆژنامه‌نووسان زیان بە پێگەی جیهانی و دیموكراسی ئەمه‌ریکا دەگەیەنێت نەک بەرزتری بکاتەوە".
ئه‌وه‌ش هاتووه: به‌شێك له واژۆکارانی نامەکە بریتی بوونه لە " بی بی سی، ZDF ی ئەڵمانیا، ئاژانسی هەواڵی ئەسۆشێتد پرێس و ڕۆیتەرز، پەیامنێرانی بێ سنوور و فیدراسیۆنی نێودەوڵەتیی رۆژنامەنووسان."
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.