سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان سەركۆنەی هێرشەكەی دوێنێی ئیسڕائیل بۆ سەر دەوڵەتی قەتەڕ كرد و داوای كرد پەلە بكرێت لە كۆتاییهێنان بە هەموو جۆرە گرژی و توندوتیژییەك لە ناوچەكەدا.
مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە لە پۆستێكی تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس رایگەیاندووە "هێرشەکەی سەر دەوڵەتی قەتەڕ، پێشێلکاری یاسا نێودەوڵەتییەکانە".
سەرۆكی حكوومەت راشیگەیاند "داواکارین پەلە بکرێت لە چارەسەریی ئاشتییانەی کێشەکان و کۆتاییهێنان بە هەموو جۆرە گرژی و توندوتیژییەک".
دوێنێ سێشەممە فڕۆكە جەنگییەكانی ئیسڕائیل بە مووشەك هێرشیان كردە سەر باڵەخانەیەك لە سەنتەری دۆحەی پایتەختی دەوڵەتی قەتەڕ و بەهۆیەوە چەند كەسێك كوژران و بریندار بوون.
هێرشەکەی سەر دەوڵەتی قەتەڕ، پێشێلکاری یاسا نێودەوڵەتییەکانە و داواکارین پەلە بکرێت لە چارەسەریی ئاشتییانەی کێشەکان و کۆتایی هێنان بە هەموو جۆرە گرژی و توندوتیژیەک.
— Masrour Barzani (@masrourbarzani) September 10, 2025
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.