رێبەری كۆماری ئیسلامی ئێران داوای لە بەرپرسانی وڵاتەكەی كرد، بەپێی پێویست خۆراك و پێداویستییە سەرەكییەكان كۆگا بكەن بۆ هەر ئەگەر و مەترسییەكی چاوەڕواننەكراو.
عەلی خامەنەیی رێبەری كۆماری ئیسلامی ئێران ئەمڕۆ یەكشەممە لە كاتی بەڕێوەچوونی كۆبوونەوەیەكی حكوومەت گوتی: بەهۆی یەكگرتوویی دامەزراوەكانی حكوومەت، رەنگە بگەینە ئامانجە سەرەكییەكانمان.
گوتیشی: داواتان لێ دەكەم بەپێی پێویست خۆراك و پێداویستییە سەرەكییەكان كۆگا بكەن بۆ هەر ئەگەر و مەترسییەكی چاوەڕواننەكراو ئەگەر رووبدات.
مەسعوود پزیشكیان سەرۆكی ئێران چەند رۆژێك پێش ئێستا ئاماژەی بەوەدابوو كە ئامانجی پاڵەپەستۆكانی ئەمریكا و وڵاتانی رۆژئاوا ئەوەیە ئێران لاواز و بێ چەك بێت.
جەختیشی كردبووەوە كە لە كاتی بوونی هەر مەترسییەكدا، ئێران بەهەموو هێزی بەرگرییەوە رووبەڕووی دوژمنەكانی دەبێتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.