بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتوو خستەڕوو و دەڵێت، پلەی گەرما دادەبەزێت و ئەگەری خۆڵبارین هەیە.
ڕۆژی یەکشەممە، 7ـی ئەیلول، بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەی گەرما کەمێک نزم دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنێ.
پێشبینیش دەکات، ڕۆژی دووشەممە، 8ـی ئەیلول، ئەگەری خۆڵبارین هەیە و پلەی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ڕۆژی یەکشەممە، 7ـی ئەیلول.
هەولێر : 38 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 38 پلەی سیلیزی
دهۆک : 38 پلەی سیلیزی
کەرکووک : 41 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 39 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 39 پلەی سیلیزی
سۆران : 36 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 28 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 42 پلەی سیلیزی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.