Erbil 31°C شەممە 11 تەمووز 17:35

 لە بەریتانیا 150 کەس به‌هۆی پشتیوانیی كردنی فەلەستین دەستگیرکران

کوردستان TV
100%

پۆلیسی لەندەن ئه‌مڕۆ شەممە لە کاتی خۆپیشاندانێکی نوێدا لە پایتەختی بەریتانیا بۆ پشتیوانی لە حه‌ماسی فەلەستین کە بە گرووپێکی "تیرۆریستی" دەستنیشان کراوە و لە سەرەتای مانگی تەمموزەوە قەدەغە کراوە، نزیکەی 150 کەسی دەستگیر کرد.

 

سەدان کەس لە نیوەڕۆوە لەبەردەم بینای پەرلەمانی بەریتانیا کۆبوونەوە و تابلۆیەکیان بەدەستەوە بوو کە لەسەری نووسرابوو "من دژایەتی جینۆساید دەکەم. پشتگیری لە فەلەستین دەکەم".

ئەمەش رۆژێک دوای ئەوە هات کە پۆلیسی له‌نده‌ن رۆژی هەینی هۆشداری دابوو کە درێغی ناکەن لە دەستگیرکردنی هەر کەسێک کە بە ئاشکرا پشتیوانیی خۆی بۆ ئەو گرووپە دەرببڕێت.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 6ی ئه‌یلول، ئاژانسی هه‌واڵی "فرانس پریس" بڵاویكردووه‌ته‌وه‌: پۆلیسی له‌نده‌ن هه‌موو ئەو خۆپیشاندەرانه‌ی  دەستگیرکرد كه‌ له‌ ده‌وری باڵه‌خانه‌ی پڕۆتۆكۆڵی په‌رله‌مانی به‌ریتانیادا كۆبووبوونه‌وه و دروشمی "شەرمەزاریت"یان دەوتەوە.

ئه‌وه‌ش هاتووه‌: له‌ خۆپیشاندانه‌كه‌دا گرژی لە نێوان ئەفسەرانی پۆلیس و بەشداربووان دروست بوو، کە هەوڵیان دا رێگری لە دەستگیرکردنەکان بکەن.

له‌ روونكردنه‌وه‌كه‌ی پۆلیسی له‌نده‌ن ئه‌وه‌ش هاتووه‌: چەند کەسێک لەو 150 کەسەی دەستگیرکراون بە "توندوتیژی دژی ئەفسەرێکی پۆلیس" تۆمەتبار کراون.

گروپی حه‌ماسی فه‌له‌ستینی لە سەرەتای مانگی تەمموزدا لە لیستی ڕێکخراوە "تیرۆریستییەکان"ی بەریتانیادا زیاد کرا، ئه‌م بڕیاره‌ش كاردانه‌وه‌ی ناوخۆیی له‌ناو به‌ریتانیا لێكه‌وته‌وه‌.  

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.