Erbil 31°C شەممە 11 تەمووز 16:25

رۆژنامەکانی ئێران: ئیسرائیل دیسان هێرش دەکاتەوە

کوردستان TV
100%

دوو ڕۆژنامەی ئێران کە یەکیان لەژێر چاوەدێری ڕاستەوخۆی ڕێبەری ئەم وڵاتەدایە و ئەوەی دیکەش سەر بە سوپای پاسدارانە ڕایاگەیاندووە ئیسرائیل جارێکی دیکە هێرش دەکاتەوە سەر ئەم وڵاتە.

ڕۆژنامەی کەیهان، کە سەرنووسەرەکەی ڕاستەخۆ لە لایەن ئایەتوڵڵا خامەنەییەوە دیاری دەکرێت ڕایگەیاند دۆخی ئێران ئاسایی نییە و ڕەنگە شەڕێکی سەخت بێتە سەر ئەو شەڕە ئابووری و کۆمەڵایەتی و کەلتوورییەی ئێستا لە ئارادایە.

کەیهان بە ئاماژەکردن بە کێشە ئابوورییەکانی ئێران نووسیی: "هەموومان دەزانین دوژمن خەریکە پلانی دەستدرێژییەکی نوێ دادەڕێژێت".

لە لایەکی دیکەوە ڕۆژنامەی جەوان، کە سەر بە سوپای پاسدارانی ئێرانە، بە ئاماژەکردن بە شەڕی 12 ڕۆژەی نێوان ئێران و ئسیرائیل ڕایگەیاندووە دەبێ هەڕەشەکانی بنیامین نەتانیاهۆ لەبارەی دووبارەبوونەوەی هێرش بۆ سەر ئێران بە جددی وەربگیرێ لەبەر ئەوەی ئەگەری زۆرە ئەمە ڕوو بداتەوە.

جەوان ئاماژەی بەوەش کردووە ڕەنگە بە هۆی ئەو کێشە ئابوورییانەی لە ئەنجامی چالاککردنی میکانیسمی سناپ بەک تووشی ئێران دەبن، هاووڵاتییان بڕژێنە سەر شەقامەکان و ناڕەزایی دەرببڕن.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.